هونه‌رمه‌ندێكی كوردی خه‌ڵكی شاری ئیلام له‌٧٤مین فستیڤاڵی وێنیز توانی خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ری پیاو له فیلمی “بێ ڕێكه‌وت، بێ ئیمزا” به‌رێته‌وه.
نه‌وید محه‌ممه‌دزاده، هونه‌رمه‌ندی كوردی خه‌ڵكی شاری ئیلام، خه‌ڵاتی فستیڤاڵی وێنیز كه كۆنترین فستیڤاڵی ئیتالیای به‌ده‌ست هێنا.
نه‌وید محه‌ممه‌دزاده له دایكبووی ساڵی ١٣٦٥ و خه‌ڵكی شاری ئیلامه و ئه‌كته‌ریی به شێوه‌ی پیشه‌یی له ساڵی ١٣٨٧ ده‌ست پێكردوه و ئێستا توانیویه‌تی له ڕۆڵه جیاجیاكانی بواری سینه‌مادا سه‌ركه‌وتنی به‌رچاو به‌ده‌ست بێنێ.
ئه‌و فیستیڤاڵه یه‌كێك له ڕووداوه گرینگه‌كانی سینه‌مایی جیهانه، له ساڵی‌١٩٣٢ دامه‌زراوه و ئه‌مساڵیش ٧٤مین ساڵی دامه‌زراندنی كۆتایی پێهات.