گۆڤاری کوردی ڕوانگە لە زانکۆی تەورێز وەک باشترین گۆڤاری کۆمەڵایەتی زانکۆکانی ئێران دەسنیشان کرا.
گۆڤاری خوێندکاری ڕوانگەی زانکۆی تەورێز وەک باشترین گۆڤاری کۆمەڵایەتی زانکۆکانی ئێران دەسنیشان کرا.
گۆڤاری کوردی ڕوانگە بە بەدەستهێنانی چوار تەندیس پلەی یەکەمی ڤستیڤاڵی “شانازییەکان” بۆ خۆی تۆمار کرد.
گۆڤاری کوردی ڕوانگە بە بەڕێوبەری و خاوەن ئیمتیازی ئەیووب محەممەدنژاد خوێندکاری سەقزی و سەرنووسەریی دڵنیا ڕەحیمزادە، خەڵکی شاری بۆکان، ماوەی یەک ساڵ و نیوە لە بەشی پزیشکی زانکۆی تەورێز چاپ و بڵاو دەبێتەوە.
گۆڤاری کوردی- فارسی ڕوانگە بابەتی فەرهەنگی، سیاسی، ئابوری و… ناوچە کوردنشینەکان بە ڕوانگەیەکی شیکارییەوە لێک دەداتەوە.
ڕوانگە یەکەمین گۆڤاری خوێندکارییە کە بە پێنووسی خوێندکاران باس لە کێشەکانی کۆمەڵگای کوردستان دەکا.