بەرپرسی پارێزەرانی کوردستان، یەکەم مافی کۆڵبەران، مافی پاراستنی ئەوان دەزانێ.
ئومید ڕەشیدی بەرپرسی کانوونی پارێزەرانی کوردستان لە وتووێژێکدا لەگەڵ هەواڵدەریی “ئیلنا” ئەوەی خستەڕوو، لە کاتی پێوست بەکارهێنانی چەک دەبێ بە پێی یاسای پەیوەندیدار بە (یاسای بەکاربردنی شێوازی چەک) لەبەرچاو بگیردرێ و لە بەرچاونەگرتنی ئەو ڕێسایە لە بەرانبەر کوشتنی هاوووڵاتییان، دەبێتە هۆی سزای دیەی و زیندانی کردن”.
ئومید ڕەشیدی بەرپرسی کانوونی پارێزەرانی کوردستان ڕاگەیاند: “لە نیزامیی حقووقی ئێران، بەکاربردنی چەک لە لایەن هێزە نیزامییەکان و پولیس، یاسا و ڕیسایەکی تایبەتی هەیە”.
بەرپرسی کانوونی پارێزەرانی کوردستان دەڵێ: “تەقە کردنی لە هاووڵاتییان بە گشتی قەدەغەیە و تەنانەت لە کاتی پێویستدا، نابێ لە شوێنی هەستیار تەقە بکرێ و ئەم هەوڵەی مەئمووران، هاوکات بە قەتلی بە ئەنقەست بە ئەژمار دێ”.
بە وتەی رەشیدی، یەکەمین و سەرەکییترین مافی کۆڵبەرانی لە کوردستان، مافی ژیان و پاراستنی گیانی ئەوانە.
هەروەها ناوبراو دووپاتی کردەوە: “کوشتنی بەردەوامی کۆڵبەران و کردنە ئامانجی شوێنی هەستیاری ژیانی جەستەی ئەوان، لە ڕوانگەی ئێمەوە بەرانبەرە لەگەڵ کوشتنی بە ئەنقەست و نابێ چاوپۆشی لێ بکرێ و بەڕێوەبردنی دروستی یاسا، دەبێتە هۆی بەڕێوەچوونی دادپەروەری و پاراستنی ئەمنییەت”.
ڕەشیدی ئەوەش دەخاتەڕوو: “تەواوی فەرماندە نیزامییەکان و مەئموورانی نیزامیی و ئینتزامیی، پێبەند بە لە بەرچاوگرتنی یاسا و پاراستنی گیانی خەڵک و مافی هاووڵاتییانن”.
کۆڵبەری یەکێک لە گەورەترین کێشەکانە بەرەڕووی هاووڵاتییانی ناوچە سنوورییەکان دەکاتەوە و بنەماڵەیەکی زۆر لە کوردستان لەو ڕێگایە بژیوی ژیانیان دابین دەکەن.
بەراوردێکی ئاماری لە ناوچە جۆراوجۆرەکانی کوردستان لە گەڵ ناوچەکانی دیکە ئەوە نیشان دەدا، کە کۆڵبەری پیشە و شوغڵ نیە، بەڵکوو کارێکی زۆرەملێ بە ئەژمار دێ و ئەگەر پیشەیەکی دیکە لە کوردستان ئیمکانی هەبوایە بێگومان زۆربەی کۆڵبەران ڕوویان لەو کارە تاقەت پڕووکێنە نەدەکرد”.