لە شاری دۆرتمۆندی ئاڵمان، خەڵاتی ئەدەبیی “نیلی زاکس”ی ساڵی ٢٠١٧ بە بەختیار عەلی، نووسەری ناسراوی کورد بەخشرا.
دوا نیوەڕۆی ڕۆژی ڕابردوو کولتوربیرۆی دۆرتمۆندی ئاڵمان لە دوایین کۆبوونەوەی خۆیدا لیژنەی تایبەت بە خەڵاتەکان بڕیار درا کە ئەو خەڵاتی ساڵی ٢٠١٧ بە بەختیار عەلی، نووسەری ناسراوی کورد بدرێ.
هەواڵی وەرگرتنی خەڵاتی نیلی زاکسی لە میدیا و لاپەڕە کولتوورییەکانی ئاڵمان گرنگییەکی زۆری پێدرا. خەڵاتی ئەدەبیی نیلی زاکس یەکێکە لە کۆنترین خەڵاتە ئەدەبییەکانی ئاڵمان و تەنیا بە کەسایەتییە زۆر ناسراو و گرنگە ئەدەبییەکانی جیهان دراوە.
ئەو نووسەرانەی پێشتر ئەم خەڵاتەیان وەرگرتووە بریتین لە «ئەریک فرۆم، میلان کۆندێرا، نادین گۆردمیر، ئەلیاس کانیتی، کریستا ڤۆڵف، دافید گرۆسمان، مارگرت ئەتود».
بەختیار عەلی لە ساڵی ١٩٦٠ لە شاری سلێمانی لەدایکبووە. یەکەم بەرھەمی بڵاوکراوەی بەختیار عەلی قەسیدەی نیشتیمان بوو.