سەرلەبەیانی رۆژی پێبجشەمە ١٦ی خەرمانان شاندێکی یەکیەتیی لاوان بەسەرپەرەستی پێشەوا عەلی پوور سکرتێری گشتیی رێکخراو سەردانی سکرتاریای لاوانی پارتی دێموکرتیان کرد لە هەولێر و لەلایەن شاندێکی پایەبەرزی ئەو رێکخراوە بە سەرپەرستی بەڕێز تەیمور تەیمور عەبداڵ سکرتێری گشتیی پێشوازییان لێکرا.
لەم دیدارەدا شاندی یەکیەتیی لاوان بڕیار و راسپاردەکانی کۆنگرەی هەشتەمیان گەیاندە رێکخراوی دۆست و هاوخەبات و هاوکات لاوانی پارتی دێموکرات وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵی خۆیان بەم دیدارە و بە سەرکەوتنی کارەکانی کۆنگرە ئامادەیی خۆیان بۆ کاری زیاتر و پڕۆژەی هاوبەش دەربڕی لەداهاتوودا.
پێشەوا عەلی پوور سکرتێری گشتیی یەکیەتیی لاوان لەم دیدارەدا وێڕای ئاماژە بە دۆخی رۆژهەڵاتی کوردستان و لاوان لەو پارچەیە لەسەرپێ بوونی لاوانی رۆژهەڵاتی لەم قۆناغە بەرز نرخاند و هەروەها باسێکی سەبارەت بە سیاسەتەکانی رێژیم لە رۆژهەڵات و باشوور لە دژی لاوانی کورد کرد و هەروەها پشتیوانی لاوانی رۆژهەڵاتی لە پڕۆسەی رێفراندۆمی باشوور دەربڕێ و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.
لەکۆتایید هەردوو لا کۆک بوون لەسەر تێکۆشانی هاوبەش و خزمەت بە لاوانی کورد لە داهاتوودا