رۆژی پێنج‌شه‌ممه ڕێکه‌وتی ١٦ی خه‌رمانان ٥که‌س له چالاکانی مه‌ده‌نی و فه‌رهه‌نگیی کرشامان له پارکی”کودک”ی شه‌شه‌م به‌همه‌نی ئه‌وشاره له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌کانه‌وه ده‌سبه‌سه‌ر کران.
له دوای بانگه‌وازی ژماره‌یه‌ک له چالاکانی مه‌ده‌نیی کرماشان بۆ به‌ڕێوه‌بردنی خۆپێشاندان به مه‌به‌ستی مه‌حکوومکردنی کوشتنی کۆڵبه‌رانی کورد و پشتیوانی کردن له خه‌ڵکی شاری بانه، هێزه ئه‌منییه‌کانی گه‌وره شاری کرماشان، ده‌ستیان دایه ده‌سبه‌سه‌رکردنی چالاکان و هه‌ڵسووڕاوانی مه‌ده‌نی ئه‌وشاره.
ناونیشانی چوار که‌س له ده‌سبه‌سه‌رکراوانی کرماشانی برتین له:
فرزاد سه فه ره، شاعیر و چالاکی فه‌رهه‌نگی، فواد موزه‌فه‌ری ره‌خنه‌گری ئه‌ده‌بی و کارناسی کۆمه‌ڵایه‌تی، ئه‌رسه‌لان عه‌بباسی ، ژه‌نیار و موزیسین و چالاکی کۆمه‌ڵایه‌تی
شه‌هریار ته‌هماسبی ژینگه‌پارێز و چالاکی فه‌رهه‌نگی.
شایانی باسه تاکاتی ئاماده کردنی ئه‌م هه‌واڵه شووناسی که‌سی پێنجه‌م ناروونه.
شیاوی باسه ئه‌و پێنج که‌سه به‌تاوانی هاندانی خه‌ڵک بۆ به‌شداریی کردن له گردبوونه‌وه‌ی ئیعترازی له شاری کرماشان ده‌سبه‌سه‌ر کراون.