ئه‌ویش ده‌قی سپاسنامه‌ی چالاکانی مه‌ده‌نی ؛
سپاس نامەی چالاکانی مەدەنی شاری سنە.
خه‌ڵکی دڵسۆز و نیشتمان په‌روه‌ری شاری سنه‌ی سه‌ربه‌رز
هاونیشتمانیانی هێژا و لاوانی به ئه‌مه‌گ
سپاس و پێزانینی خۆمان ئاراسته‌ی تاکه تاکه‌ی ئێوه‌ی ئازیز ده‌که‌ین که ئه‌مڕۆ به پشتیوانی خۆتان ده‌نگی کپ کراوی کۆڵبهرانتان به‌رز کرده‌وه.
برا و خۆشکانی سنه‌ی خوێناوی هه‌روا که ده‌زانن داواکاری ئێمه رێپێوانێکی بێ ده‌نگ و هێمنانه بوو که هێزه ئه‌منیه‌تیه‌کان هێرشیان هێنا سه‌ر خه‌ڵک و بووه هۆی گرژی و تێکهه‌ڵچوون.
هه‌ر بۆیه‌ش ئه‌و گرژی و ئاڵۆزیه له ئه‌ستۆی حکوومه‌ته و ده‌بێ به زووترین کات ده‌س به‌سه‌رکراوه‌کان ئازاد بکات و وه‌ڵام ده‌ری داواکاری خه‌ڵک بێت.
سڵاو ده‌نێرین بۆ هه‌موو برینداران و ده‌س به‌سه‌رکراوانی ڕێپێوانه هێمنانه‌که‌ی شاره سه‌ربه‌رزه‌که‌مان سنه.
چالاکانی مه‌ده‌نی شار سنه
١٣٩٦/٦/١٦ هه‌تاوی