له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كان له شاری كرماشان ههڵیانكوتاوەتە سه‌ر ماڵان‌و كه‌لوپه‌لی ماهواره‌یان كۆكردۆتەوە.
به‌پێی ڕاپۆرتی پەیامنێری كوردستان و كورد ئه‌گه‌رچی هێزە ئینتیزامییەکان بەردەوام پلان‌و بەرنامەی لەو چەشنەیان بووە ، به‌ڵام له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا ئەو کارەیان به شێوه‌یه‌كی جیددی له ده‌ستوری كاری ڕۆژانه‌یاندا گونجاندوویانه.
ئه‌م ڕاپۆرته ده‌ڵێ هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كان له هه‌وڵێكی بهربڵاوو هاوئاهه‌نگدا له گه‌ڕه‌كه‌كانی خه‌یام، فێردوسی و شاره‌كی فه‌ره‌نگدا ههڵیانكوتاوەتە سه‌ر ماڵان‌و كولوپهلو کەرەستەکانی ماهواره‌یان كۆكردۆتەوەو تێكیان شكاندوون.
پەیامنێری کوردستان‌و کورد دەڵێ هێزه نیزامییه‌كان دێنە به‌ر ده‌رگاو خۆیان به كارمه‌ندی ئیداره‌ی ئاو دهناسێننو پاشان کە چوونە ژورێ به پەلە بە سەر سەرباندا سەردەکەونو دیشهكانی ماهواره ده‌شكێنن‌و ماهوارهكهش له‌گه‌ڵ خۆیان ده‌به‌ن.
له لایه‌كی دیكه‌وه ئەگەر کەسانێک کە هه‌ستیان به‌م فێڵه‌ی هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كان كردبێ‌و دەرکەشیان لێ نەکەنەوە، هێزە ئینتیزامییەکان کە هێزیكی پۆشته‌یان به ناوی كوماندۆ پێكهێناوه، له دار‌و دیواری خه‌ڵك وه‌سه‌ر ده‌كه‌ون‌و ماهواره‌كان ده‌شكێنن كه له هێندێك گه‌ڕه‌ك ناڕه‌زایه‌تیشی لێ كه‌وتۆته‌وه.
شایانی باسه كه پەرەسەندنی كۆكردنه‌وه‌ی ماهواره له شاره‌كانی كوردستان‌و به تایبه‌ت كرماشان، كاریگه‌ریی ڕووداوه‌كانی ئه‌م دواییانه‌ی شاری مه‌هاباد بووه‌و ڕاگه‌یه‌نه‌كانی كۆماری ئیسلامی‌و ده‌زگاكانی پڕۆپاگه‌نده‌ی ڕێژیم هه‌وڵی زۆریان داوه كه ڕووداوه‌كه‌ی شاری مه‌هاباد كپ‌و بێدەنگ بكه‌ن.