له کاتژمێر ٧ی ئێواره خه‌ڵکێکی به‌رچاو له شه‌قامی فیرده‌وسی و مه‌یان ئێقباڵی شاری سنه به نیشانه‌ی ناره‌زایه‌تیی ده‌ربڕین له کوشتنی کۆڵبه‌ران و پشتیوانی کردن له خه‌ڵکی بانه ده‌ستیان دایه خۆپێشاندان.
زانیارییه‌کان تا ئه‌م کاتی ئاماده کردنی ئه‌م هه‌واڵه باس له‌وه ده‌که‌ن ئه‌گه‌رچی هێزه ئه‌منییه‌کان هه‌وڵیان داوه بڵاو به خه‌ڵک بکه‌ن به‌ڵام خه‌ڵكێکی به‌رفراوان له مه‌یانی ئێقباڵ و شه‌قامه‌کانی ده‌وروبه‌ری کۆبوونه‌ته‌وه.
له ده‌سپێکی خۆپێشاندانه‌که‌ی شاری سنه نزیک به ده که‌س له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌کانه‌وه ده‌سبه‌سه‌رکراون و له هێندێك شوێن له نێوان خه‌لک و هێزه چه‌کداره‌کان شه‌ڕ وتێکهه‌ڵچوون رووی داوه.
شایه‌تحاڵان باس له‌وه ده‌که‌ن گوشار و فراوانی هێزه ئه‌منییه‌کان بۆته هۆی تۆڕه‌ی خه‌ڵکی سنه و خۆپێشانده‌ران.