له سه‌ر بانگه‌وازی چالاکانی مه‌ده‌نی که ڕایانگه‌یاندبوو بۆ پشتیوانی کردن له ناره‌زایه‌تییه‌کانی شاری بانه ، خه‌ڵکی شاری سنه‌ش له ئێواره‌ی ١٦ی خه‌رمانان کاتژمێر ٧ی ئێواره له مه‌یان ئێقباڵ خۆپێشاندان بکه‌ن، هه‌واڵه‌کان و وێنه‌کان باس له جموجۆڵی خه‌ڵک ده‌که‌ن.
له ئه‌و په‌ڕی که‌شی ئه‌منیه‌تیدا که به‌سه‌ر شاری سنه زاڵ کراوه، خه‌ڵکی ئه‌وشاره به‌ره‌و مه‌یانی ئیقباڵ وه‌ڕێ که‌وتوون و له شه‌قامی فیرده‌وسی خۆپێشاندانی خه‌ڵک ده‌ستی پێکردوه و هێزه ئه‌منییه‌کان له هه‌وڵدان پێش له‌و خۆپێشاندانه بگرن.
شایانی باسه چالاکانی مه‌ده‌نی وڕێکخه‌رانی ئه‌و خۆپێشاندانه قهرباڵغترین شوێنی شاری سنه‌یان بۆ خۆپێشاندان ده‌سنیشان کردوه.
له‌و باره‌وه زانیاریی زیاتر بڵاو ده‌که‌ینه‌وه