د. ئاسۆ حەسەن‌زادە، جێگری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان دەڵێ: له سایه‌ی رێژیمێکی دیکتاتۆری وه‌ك کۆماری ئیسلامییشدا ئێمه نابێ پرسی دیاریکردنی کورد و پێکهاته په‌راوێزخراوه‌کانی دیکه‌ی ئێران له پۆسته کلیلییه‌كاندا نادیده بگرین.
لە وتووێژێکدا کە ڕۆژنامەی “کوردستان”، ئۆرگانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ژمارەی نوێی خۆیدا لەگەڵ جێگری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان کردوویەتی، بەڕێزیان لە پێوەندی لەگەڵ پێکهاتەی کابینەی نوێی حەسەن ڕوحانی و وەپشتگوێخرانی داوای کورد و پێکهاتە پەراوێزخراوەکانی دیکەی ئێران دەڵێ: ” ئه‌زموونی پێكه‌وه ژیانی گه‌لان له چوارچێوه‌ی وڵاتانی فره‌نه‌ته‌وه‌دا ده‌ری خستووه که وڵامی گونجاو و ڕاسته‌قینه به پرسێكی وەها ته‌نیا کاتێك ده‌درێته‌وه که فره‌چه‌شنیی نه‌ته‌وایه‌تییی نێو کۆمه‌ڵگاە وه‌ك خۆی، له به‌ستێنێکی مێژوویی‌دا و به ئه‌قڵیه‌تێكی ته‌واو یه‌کسانیخوازانه ببیندرێ و له زه‌رفێكی دێموکراتیکشدا موناقشه و ته‌عامولی له‌گه‌ڵ بکرێ.
جێگری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان دەڵێ لە دوو ده‌هه‌ی ڕابردوودا هه‌م کرانه‌وه‌ی سیاسی و فه‌رهه‌نگی و هه‌م ئاوڕدانه‌وه له مافی نه‌ته‌وه و پێکهاته په‌ڕاوێزخراوه‌کانی ئێران ته‌نیا ڕیتۆریک و بابه‌تی سه‌فسه‌ته‌ی نێوان باڵه‌کانی ڕێژیم و گه‌رمداهێنانی فه‌زای ڕەقابەتیی نێوخۆی ئه‌و رێژیمه بووه.
د. ئاسۆ حەسەن‌زادە لەو تووێژەدا تیشکی خستۆتە سەر ئەوە کە باس لە ماف و داخوازییەکانی کورد نابێ هەر لە چوارچیوەی قسە و کەلکی ئامرازیدا بمێنێتەوە. بەڕێزیان دەڵێ: “نه‌فسی باسکردن له کێشه‌ی پێکهاته‌کان له موناقشه‌ی ئاوه‌ڵای ئێران‌دا به شتێکی موسبه‌ت ده‌زانم، به‌ڵام ئێستا ئیدی وه‌ختی ئه‌وه هاتوه که خه‌ڵک، به‌تایبه‌تی کورد و نه‌ته‌وه‌کانی ئێران، رازی نه‌بن که پرسی ماف و داخوازییه‌کانی ئه‌وان ته‌نیا ئه‌و که‌ڵکه ئامرازییه‌ی بۆ یه‌کلاکردنه‌وه‌ی ئه‌و کێشه و ململانێ ناوخۆییانه که هیچ پێوه‌ندییان به‌و ماف و داخوازییانه‌وه نیه که‌ڵكی لێ وه‌ربگیرێ به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ هه‌نگاوێكی به‌کرده‌وه بۆ ئه‌و ئامانجه‌ی ئیدیعای ده‌که‌ن هه‌ڵبێننه‌وه. ئه‌وه‌نده‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر خودی رووحانییش، بۆ کاری باش قه‌ت دره‌نگ نیه. ئێستا که له دیاریکردنی کابینه‌دا له‌و باره‌وه که‌مته‌رخه‌میی کردوه، ئه‌گه‌ر راست ده‌کا با له دیاریکردنی ئوستانداره‌كاندا تێی هه‌ڵێنێته‌وه، خۆ له‌مه‌یاندا به‌ربه‌ستێکی قانوونیی ئه‌وتۆشی له‌سه‌ر ڕێ نیه.
د. ئاسۆ حەسەن‌زادە سەبارەت بە ئەرک و بەرپرسایەتیی خەڵک لەو بەستێنەدا دەڵێ: “پێویسته خه‌ڵكی ئێمه له نێوخۆی وڵات به‌تایبه‌تی چالاکانی مه‌ده‌نی و ئه‌و بژارده کوردانه‌ی له‌نێو هێندێک له دامه‌زراوه ڕه‌سمییه‌کانی نێوخۆی ئێران حزووریان هه‌یه، رێژیم و به‌رپرسانی به خودی زه‌رفییه‌ت و به‌ڵێنه سنوورداره‌کانی خۆیه‌وه به چالش بکێشن. به‌ڵام شتێک که له‌م دواییانه‌دا هاتۆته نێو گوتاری حدک ئه‌وه‌یه که ئێمه پێمان وایه ئه‌گه‌ر پارته‌کانی ڕۆژهه‌ڵات ڕه‌خنه هه‌ڵده‌گرن، کارکردی چالاکان و نوێنه‌رانی کوردیش ئه‌و ڕه‌خنه‌یه‌یان له‌سه‌ره که ده‌بوایه و ده‌بێ له‌و به‌ستێنه‌دا جه‌سوورتر و شێلگیرتر بجوڵێنه‌وه. نابێ پرسی کورد و مافی پێکهاته‌کان ته‌نیا وه‌ک ئامرازێکی گه‌رمکردنی موناقشه و ململانه‌ی سیاسیی نێوخۆی ڕێژیم به‌تایبه‌تی له کاتی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا کایه‌ی پێ بکرێ، به‌ڵكوو خه‌ڵک ده‌بێ نیشانی بدا له‌سه‌ر به‌دواداچوون و به‌دیهێنانی مافه‌کانی سووره، ئه‌وه‌ش به مانای وه‌رگرتنی مافێك له رێژیم یان شه‌رعییه‌تدان به رێژیم نیه، به‌ڵکوو پاشه‌کشه‌کردن به رێژیم له زه‌وتکردنی کۆمه‌ڵێک ماف و ئازادییه که له‌سه‌ر ئاستی نێونه‌ته‌وه‌ییشدا به‌ڕه‌سمی ناسراون.