بەشێک لە چالاکانی مەدەنی وسیاسیی گەورەشاری کرماشان سەبارەت بە کوشتاری کۆڵبەران وکاسبکارانی کورد و نارەزایەتیەکانی ئەم دواییانە خەڵکی شاری بانە هەڵوێستیان گرت.
چالاکانی مەدەنی شاری کرماشان لە راگەیاندراوێکدا وێڕای خستنە بەر باسی کەمتەرخەمییەکانی بەرپرسانی حکوومەتی لە گەشە نەکردنی ئابووری کوردستان و هەروەها سەرەرۆیی هێزە ئەمنییەکان و کوشتاری کۆڵبەران ، داوایان لە خەڵکی ئەو شارە کردووە کە بۆ مەحکومکردنی کردەوەی نامرۆڤانەی کۆڵبەر کوژیی و پاڵپشتی کردن لە ناڕەزایەتییەکانی شاری بانە، لە خۆپێشاندانێک بەو مەبەستە بەشداریی بکەن.
دوایی زانیارییەکان کە کوردستان وکورد گەیشتوە باس لەوە دەکەن خەڵک لە بەر دەم ئوستانداری کرماشان خەریکن کۆدەبنەوە.