سەرەڕای زاڵبوونی کەشێکی ئەمنیەتی لە چەند رۆژی رابردوو، بە سەر شارەکانی سنەو سەقز و مەریوان و بانە، زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە چالاکانی مەدەنی ئەو شارە داواکارن کە ئەمرۆ پێنجشەممە ١٦ی خەرمانان کاتژمێر ٧ی ئێوارە خەڵک لە مەیانی ئیقباڵی ئەوشارە بە نیشانەی مەحکوومکردنی کوشتنی کۆڵبەران و پشتیوانی کردن لە خەڵکی بانە کۆببنەوە.
بە پێی زانیارییەکانی کوردستان وکورد لە رۆژی ڕابردوو هێزێکی زۆر لەو شارە مۆڵدراون بۆ سەرکوت کردنی هەرچەشەنە جووڵەیەک.
ئەمە لە کاتێکدایە کە چالاکانی مەدەنی ئەو شارە داوای خۆپێشاندانی هێمانەیان کردووە.
لە لایەکی دیکەش بەڕێوەچوونی بیستەمین میهرەجانی بەرهەمی ڕادیۆیی و تەلەفیزیۆنیی پارێزگاکان، لە رۆژانی ١٤ و ١٥و ١٦ی مانگی خەرمانان لە شاری سنە ، کەشی ئەو شارەی ئەمنیەتیتر کردوە، بەتایبەتی بڕیارە رۆژی کۆتایی ئەو میهرەجانە بەربڵاوتر بەڕێوەبچێ.