خه‌ڵکی به‌شه‌ره‌فی شاری سنه‌ی خوێناوی،ڕۆڵه قاره‌مانه‌کانی ئاویه‌ری سه‌ربه‌رز
هه‌روا که ده‌زانن له به‌ر نه‌بوونی کار و پێشه له شارەکانی کوردستان و بژێوی سه‌ختی ژیان خه‌ڵکه‌که‌مان به لاو و به ته‌مه‌ن ڕوویان له هه‌موو کاره سه‌خت و بێ سوودێک کردووه که بتوانن شێوی شه‌ویان دابین بکه‌ن و شه‌رمه‌زاری ژن و منداڵیان نه‌بن.
یه‌کێک له‌و کارانه که خه‌ڵکه‌که‌مان ڕووی تێکردووه کۆڵبه‌ریه
کۆڵبه‌ریک که پڕه له سه‌ختی و نه‌هامه‌تی
هه‌روا که ده‌زانن ڕۆژ نیه که ده‌نگوی کوشتن و بریندارن کردنی کۆڵبه‌ران نه‌ژنه‌وین و ڕۆژ نیه کاربه‌ده‌ستان قه‌ولی چاره‌سه‌ریمان پێ نه‌ده‌ن و هه‌موومان ده‌زانین که بێ ئاکامه.
هه‌ر به‌و بۆنه‌وه ده‌نگمان ده‌خه‌ینه پاڵ ده‌نگی خه‌ڵکی به‌شه‌ره‌فی بانه و هاوده‌نگ پێیان ده‌ڵێین که “بانه ته‌نیا نیه سنه پشتیوانیه”
هه‌موومان هاوده‌نگ کۆ ده‌بینه‌وه و به خۆپیشاندانێکی بێ ده‌نگ پێیان ده‌سلمێنین که سنه خه‌مخۆری هه‌موو کوردستانه.
چاوه‌روانی تاکه تاکه خه‌ڵکی شاره سه‌ربه‌رزه‌که‌مانین بۆ سه‌لماندنی ته‌نیا نه‌بوونی خه‌ڵکه‌که‌مان
جێگای ئاماژه‌یه کۆبوونه‌وه‌یکی ئارام و هێمنانه‌یه.
کات و شوێنی کۆبوونه‌وه:
ڕۆژی پێنج شه‌ممه
کاتژمێر 7ی ئێواره
مه‌یدانی ئازادی(ئێقباڵ)
چالاکانی مه‌ده‌نی شاری سنە