بە پێی هەواڵێک کە لە شاری سنەوە بەدەستمان گەیشتوە، بەشێک لە بناری کێوی گەشتیاریی ئاویەر لە شاری سنە ئاگری تێبەردراوەو خەساری ژینگەیی لێکەوتوتەوە.
چالاکانی مەدەنی و ژینگەپارێزان ئەم ئاگرکەوتنەوە لە لایەن دەستوپێوەندییەکانی رێژیمەوە بە ئەنقەست دەزانن، بۆ ئەوەی وزەو سەرەنجی چالاکانی مەدەنی و خەڵکی هەڵسووڕ لە بەرەبەری بەڕێوەبردنی خۆپێشاندان بە دژی کۆڵبەر کوژی بەرەو لای ئەو رووداوە ژینگەییە ڕابکێشن.
شایانی باسە چالاکانی مەدەنی، بڕیارە سبەی پێنج شەممە ١٦ی خەرمانان لە شاری سنە ، بە مەبەستی مەحکوومکردنی کۆڵبەرکوژی و پشتیوانی کردن لە خەڵکی شاری بانە، خۆپێشاندان بەڕێوەببەن.