به‌ده‌نگه‌وه‌هاتنی کۆڵبه‌ران ئه‌رکی نیشتمانیی هه‌موومانه
ژنانی نیشتماندۆست و به‌هه‌ستی کوردستان!
هه‌ر وه‌ک ده‌زانن سیاسه‌تی سه‌رکوتی کۆماری ئیسلامی له کوردستان له هه‌موو ڕه‌هه‌نده‌کان به درێژایی چوار ده‌یه‌ی ڕابردوو درێژه‌ی بووه، یه‌ک له‌و ڕه‌هه‌ندانه کوشتاری سیستماتیکی کۆڵبه‌ران و کاسبکارانی ناوچه سنوورییه‌کانی کوردستانه، که به‌داخه‌وه ڕۆژ نییه ئه‌و سیاسه‌ته له کوردستان قوربانیی لێ نه‌که‌وێته‌وه.
هه‌موومان ده‌زانین نه کۆڵبه‌ری کار و پیشه‌یه و نه کۆڵبه‌ر وه‌ک کار چاوی لێده‌کا و ته‌نیا ده‌ره‌تانێکه بۆ ژیانی کۆڵه‌مه‌رگی که هه‌زاران که‌س له کوردستان به‌هۆی بێ‌کاری و بێ ده‌ره‌تانی و به ناچار ڕوویان تێکردوه، به‌ڵام وه‌ک ده‌بینین به‌هۆی سیاسه‌تی دوژمنکارانه‌ی کۆماری ئیسلامی و له ژێر ناوی به‌ربه‌ره‌کانی له‌گه‌ڵ دیارده‌ی قاچاغی کاڵا که‌وکوژی ده‌درێنه به‌ر ده‌سترێژی گولله و ده‌کوژرێن و بریندار ده‌کرێن.
له که‌س شاراوه نییه بیانووی کوشتوبڕی کۆڵبه‌ران و کاسبکاران دیارده‌یه‌که که ناوه‌نده ئه‌منیه‌تی و نیزامییه‌کان خۆیان له پشتی بابه‌ته‌که‌ن. ئاماره ڕه‌سمییه‌کان و قسه‌ی کاربه‌ده‌ستان ئه‌وه‌یه که له ساڵدا زیاتر له ٤٥ میلیارد دۆلار کاڵای قاچاغ دێته نێو ئێرانه‌وه، به‌ڵام نه‌ک له‌سه‌ر شان و پیلی کۆڵبه‌ران، به‌ڵکوو له رێگای فڕۆکه‌خانه و به‌نده‌ر و ئیسکله و گومرکه ڕه‌سمییه‌کانی وڵاته‌وه، وه‌ک ده‌شزانین نه که‌س پێشی پێده‌گرێ، نه که‌س له سه‌ری ده‌گیرێ و نه که‌س له‌و سۆنگه‌یه‌وه لووتی له خوێن دێ؛ به‌ڵام ئه‌وه‌ی له کوردستان ڕاده‌برێ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سه‌دا یه‌کی ئه‌و بارستاییه له قاچاغی کالا له ئێران نییه، نوێنگه‌ی هه‌ره ڕاسته‌قینه‌ی سیاسه‌ت و ڕه‌فتاری کۆماری ئیسلامی ده‌رحه‌ق به خه‌ڵکی کوردستان و وه‌ڵامێکه بۆ ماف و داواکانیان!
ژنانی له‌سه‌رهه‌ست و خه‌مخۆری نیشتمان!
کوژرانی دوو کۆڵبه‌ری ناوچه‌ی بانه له هه‌نگه‌ژاڵ له درێژه‌ی ئه‌و کوشتاره به‌رده‌وامه دێ که ساڵانێکه له کوردستان ده‌کرێ، به‌ڵام تووڕه‌یی و ڕق و بێزاریی خه‌ڵکی بانه‌ی گه‌یانده لوتکه و وه‌ک ده‌بینین ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێکه له‌سه‌ر بانگه‌وازی چالاکانی مه‌ده‌نی زنجیره حه‌ڕه‌که‌تێکی ناڕه‌زایه‌تی و مافخوازانه وه‌ڕێ که‌وتووه. داوای خه‌ڵکی ناڕازی ڕوونه: کۆتاییهێنان به کوشتنی کۆڵبه‌ران و کاسبکاران و ڕه‌چاوکرانی مافه‌کانیان و دابینکردنی ژیانێکی شیاوی مرۆیی بۆ خه‌ڵکی کوردستان. ئه‌م داوایه له هه‌مانکاتدا داوای هه‌موو خه‌ڵکی کوردستانه و بۆیه پێویسته هه‌موو خه‌ڵکی کوردستان، به پیر و لاو، به ژن و پیاو و به گه‌وره و بچووک له پشتیان بین و ببینه به‌شێک له‌و حه‌ره‌که‌ته مافخوازییه.
ئێمه وه‌ک یه‌کیه‌تیی ژنانی دێموکراتی کوردستان پشتیوانیی خۆمان له‌و شه‌پۆله نوێیه له مافخوازی و ناڕه‌زایه‌تییه ده‌ر‌بڕینه‌کان ڕاده‌گه‌یه‌نین و داوا ده‌که‌ین که هه‌موو ژنانی یه‌کسانیخواز و خه‌باتکاری کورد تێکه‌ڵ به‌و حه‌ڕه‌که‌ته بن و ببنه به‌شێک له‌و ده‌نگه به‌رزه‌ی “نا” به ڕه‌فتاری حکومه‌ت له کوردستاندا ده‌ڵێ و داوای گۆڕینی ئه‌و ره‌فتاره‌یه.
یه‌کیه‌تیی ژنانی دێموکراتی کوردستان
١٥ی خه‌رمانانی ١٣٩٦ی هه‌تاوی