جێگر سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان و، وتە بێژی دەفتەری سیاسیی حدک لە لاپەڕەی فەرمی فەیسبووکی خۆی سەبارەت بە نارەزایەتییەکانی رۆژهەڵات بەگشتی و، ئەم دواییانەی خەڵکی بانە بەتایبەتی کۆمەڵێک ڕاوبۆچوونی خۆی باس کردووە.
دوکتور ئاسۆ حەسەن‌زادە لە بەشێک لە پەیامەکەی‌دا دەڵێ:
خۆپێشاندان و ناره‌زایه‌تییه‌کانی ئه‌مڕۆی شاری بانه سه‌لماندی که رق و بێزاریی په‌نگخواردووی گه‌له‌که‌مان به‌رامبه‌ر به زوڵم و سته‌می کۆماری ئیسلامی و وشیاریی مه‌ده‌نی و ئیراده‌ی سیاسیی خه‌ڵک له ئاستێکی زۆر به‌رزدایه و پۆتانسیه‌لێکی گه‌وره له وزه و جوڵه‌ی جه‌ماوه‌ری و خه‌باتگێڕی له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان هه‌یه که پێویسته زیاتر و باشتر ده‌کار بخرێ.
ناوبراو بە خستنە بەر باسی بزوتنەوە ئیعترازییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بە تایبەتی لە بیست ساڵی رابردوو‌دا لەسەر ئەو باوەڕەیە کە دەبێ بە ئەزموون وەرگرتن لەهەموو بزوتنەوەکان، ئەم چەشنە حەرەکەتە مەدەنیانە دەوام بهێنێ و، بۆ ئەوەش پاڵپشتی کردنی لایەنە سیاسییەکان بەدوور لە ڕکابەری سیاسی بە پێویست دەزانێ و لەو بارەوە ڕایگەیاندوە: مادام بزوتنه‌وه‌ی سیاسی و مه‌ده‌نی له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان تا ئێستا خاوه‌نی مه‌رجه‌عییه‌تێكی هاوبه‌ش نیه، پێویسته هه‌موو لایه‌ک له مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌م حه‌ره‌كه‌ته گه‌وره‌یه‌ی بانه و حه‌ره‌که‌تی شاره‌کانی دیکه‌دا به چه‌شنێك بدوێن و ره‌فتار بکه‌ن که به‌دوور له ئه‌قڵییه‌تی رکابه‌ری و به‌حیزبی کردن زۆرترین یارمه‌تی به درێژه‌کێشان و سه‌رکه‌وتنی ئه‌م ناڕه‌زایه‌تییانه بکه‌ن.
ئاسۆ حەسەن‌زادە لە درێژەی پەیامەکەی خۆی بە سەرەنجدان بە نێوخۆی رۆژهەڵاتی کوردستان و جموجۆڵە مەدەنییەکان لەو بارەوە نووسیویەتی:
له ئێستادا هه‌ر ئه‌وه که هاتنه مه‌یدانی خه‌ڵک بۆ دیفاع له ماف و ئازادییه‌کانیان ببێته فه‌رهه‌نگ و شتێكی جێکه‌وتوو که ده‌سه‌ڵات ناچار بکا حیساب بۆ ئیراده‌ی خه‌ڵک بکا و کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تییش سه‌رنج بداته ئه‌و پۆتانسیه‌له جه‌ماوه‌رییه مه‌زنه‌ی رۆژهه‌ڵات، ئه‌وه بۆخۆی ده‌سکه‌وتێکی به‌نرخه که ده‌توانێ له هه‌ل و ده‌رفه‌تی گونجاو و کارله‌سه‌رکراودا بوار بۆ گۆڕانی رزگاریبه‌خشانه له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان خۆش بکا.