له درێژه‌ی پاڵپشتی کردنی چالاکڤانانی مه‌ده‌نی و فه‌رهه‌نگیی نێوخۆی وڵات، به‌شێک له چالاکانی مه‌ده‌نی و ئه‌ده‌بی شاری دێوڵان به ده‌رکردنی ڕاگه‌یاندراوێک ده‌نگی خۆیانیان وه‌پال ده‌نگی ناره‌زایه‌تیی شاری بانه خست.
له به‌شێک له ڕاگه‌یاندراوی چالاکانی مه‌ده‌نی و ئه‌ده‌بی شاری دێولان و ناوچه‌ی له‌یلاخی سنه هاتووه: ئێمەیش وەکوو کوردێکی دڵسووتاو، میلیتاریزەکردنی گەل و جینۆسایدی نەتەوەکەمان لە لەیەن دەسەڵاتەوە مەحکووم دەکەین و داخوازی ماڤی سەرەکی ڕەوای کورد و کوردستانین.
شایانی باسه تائێستا چالاکانی مه‌ده‌نی شاره‌کانی مه‌ریوان و مه‌هاباد و سه‌رده‌شت به ده‌رکردنی ڕاگه‌یاندراو و هه‌ڵوێست گرتن ، کوشتنی کۆڵبه‌رانی کورد و هێرش بۆ سه‌ر خه‌ڵکی ناڕازیی شاری بانه‌یان مه‌حکووم کردوه.
شیاوی باسه له ئاکامی ناڕه‌زایه‌تیی خه‌ڵکی شاری بانه له رۆژی سێ‌شه‌ممه ١٤ خه‌رمانان له به‌رده‌م بینای فه‌رمانداری ئه‌وشاره و هاتنه سه‌رشه‌قام، تاکوو ئێستا ١٢که‌س ده‌سبه‌سه‌ر و نزیک به ده که‌س بریندار کراون و هێزێکی زۆر شاری بانه‌و چه‌ند شارێکی دیکه‌ی کوردستانیان ته‌نیوه.