دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامیی ئێران سزای دوو ساڵ زیندانی بە سەر چالاکێکی فەرهەنگی لە کوردەکانی خۆراسان دا سەپاند.
بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە نێوخۆییەکان، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، چەند چالاکیی فەرهەنگی لە کوردەکانی خۆراسان لە لایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران پاش هەڕەشەلێکران دەسبەسەر کران.
دەزگای قەزایی کۆماتئ ئیسلامیی ئێران حوکمی دوو ساڵ زیندانی بەسەر نووسەر و لێکۆڵەرێکی کوردی خۆراسانی بە ناوی “ناسر ڕەشیدی” داسەپاند.
دەزگای قەزایی ئەو دوو ساڵ زیندانیان لە پەیوەندیی لەگەڵ نووسینی بابەتێک لەژێر ناوی “کوردەکان لە خۆراسان لە کۆچکردن هەتا ئەمڕۆ” بە سەر ئەو چالاکە فەرهەنگیەدا سەپاندووە.
هەروەها لە درێژەی ئەو ڕاپۆرتەدا هاتووە ئەو چالاکە فەرهەنگییە ئێستا بۆ تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکە لە زیندان دایە.
کوردەکانی خوراسان لە باکووری خوراسان و لە راز، جەرگەلان، بێجنورد، کەلاتی نادر و لە سنوورەکانی نیشابوور، سەبزەوار و مەشهەد و چناران نیشتەجێن.
کۆچی کوردان بۆ خوراسان لەکاتی دەسەڵاتی پاشاکانی سەفەویدا و بەمەبەستی بەرگری لە هێرشی ئۆزبەک، مەغۆل و تورکەمانەکان بۆ باکووری رۆژهەڵاتی ئێران، رووی داوە.