پێشمه‌رگه‌یه‌كی دێرینی حیزبی دێموكراتی كوردستان له ناوچه‌ی چۆمی مه‌جیدخانی مه‌هاباد به هۆی نه‌خۆشی ماڵاوایی له ژیان كرد.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به كۆمیسیۆنی ته‌شكیلاتی حیزبی دێموكراتی كوردستان، ڕۆژی ڕابردوو خالید شازده، كوڕی عه‌لی، خه‌ڵكی ئاوایی قه‌ره‌گۆلی سه‌ربه ناوچه‌ی چۆمی مه‌جیدخانی شاری مه‌هاباد به هۆی نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه له ته‌مه‌نی ٦٥ ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
خوالێخۆشبوو له‌گه‌ڵ ئاشكرابوونی تێكۆشانی حیزب چه‌كی شه‌ڕه‌فی پێشمه‌رگایه‌تیی له شان كرد و له نێو ڕیزه‌كانی حیزب تێكۆشانی ده‌ست پێكرد. له‌گه‌ڵ دامه‌زرانی كۆمیته‌ی ناوچه‌ی له‌سه‌ر بڕیاری كۆمستهی شارستانی مه‌هاباد له كۆمیته‌ی چۆمی مه‌جیدخان وه‌ك كادرێكی دڵسۆز تا ساڵی١٣٦٥ به‌وپه‌ڕی دڵسۆزی و سه‌داقه‌ته‌وه ئه‌ركی پێ‌سپێردراوی خۆی ئه‌نجام ده‌دا و له نێو پێشمه‌رگه‌كاندا كه‌سێكی زۆر قسه‌خۆش و له‌به‌ر دڵان بوو.
شازده له ساڵی ١٣٦٥ به‌هۆی گرفتی بنه‌ماڵه‌یی له‌سه‌ر داوای حیزب گه‌ڕایه‌وه ئاوایی قه‌ره‌گۆل و تا دوایین ساته‌كانی ژیانی وه‌فادار به حیزب و ڕێبازی حیزبه‌كه‌ی مایه‌وه.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی حیزبی دێموكراتی كوردستان به بۆنه‌ی كۆچی دوایی خالید شازده، پرسه و سه‌ره‌خۆشیی خۆی له بنه‌ماڵه و كه‌سوكاری خوالێخۆشبوو ده‌كا و خۆی به شه‌ریك و به‌شداری خه‌میان ده‌زانی.