دوای هێرشێ بەبڵاوی هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیم لە شارەکانی سنەو سەقز و بۆکانەوە بۆ سەر شاری بانە
لە ئاکامی تەقەکردن بۆ بڵاوە پێکردنی خەڵکی ناڕازیی، شووشەکانی هوتێل لالەی بانە شکاون و زانیارییەکان باس لە بریندار بوونی چەند کەس لە خۆپێشاندەران دەکەن.
لە کاتژمێری دەی پێشنێوەڕۆی رۆژی سێشەممە ١٤ی خەرمانان خەڵکی شاری بانە بۆ مەحکومکردنی کارەساتی کۆڵبەرکوژی ڕژانە سەر شەقام و لە بەردەم بینای فەرمانداری خۆپێشاندانیان کرد.
ناوەندە ئەمنییەکان بە شێوەی جۆراوجۆر رووبەرووی خەڵک بوونەتەوەو تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە نارەزایەتی خەڵک هەر بەردەوامە.