ڕێبەری پارتی دێموكراتی گهل لە بەرەبەری هەڵبژاردنی پارلمانیی توركیەدا دەڵێ دەبێ ڕێگری لەوە بكرێ ئەردۆغان لەژێر ناوی دێمۆكراسیدا، دیكتاتۆری جێگیر بكا.
سەلاحەدین دیمیرتاش، یەكێك لە ڕێبەرانی ئەم حیزبە لە بەرەبەری هەڵبژارنی پارلمانی توركیەدا لە ئیستانبول ڕایگەیاند، لە هەڵبژاردنەكانی توركیەدا كە 3 حەوتووی دیکه بەڕێوە دەچێ، دەبێ ڕێگری لەوە بكرێ ئەردۆغان سستمی “پرزیدیال”ی دڵخوازی خۆی جێگیر بكا. ناوبراو گوتی حیزبی دهسهڵاتدار دهیهوێ بە پاڵپشتیی سەركۆمار نیزامێكی دیكتاتۆری دابمەزرێنن.
دیمیرتاش دهڵێ تەنیا لە كاتێكدا كە “پارتی دێموکڕاتی گهل” بێتە نێو پارلمانی ئانكاراوە، دەتوانن ڕێگری لە گەشەی بێ ئامانی دەسەڵاتی ئەردۆغان بكەن. بێتوو ئەم حیزبە نەتوانێ سنووری سەدی 10ی دەنگەكان تێپەڕ بكاو لە بەرامبەر ئەم لەمپەرەدا شكست بێنێ، حیزبی دەسەڵاتدار و ئیسلامگەرای “داد و گەشەپێدان” لە پارلمان كورسیی پێویست بۆ گۆڕینی قانوونی بنەڕەتی وەدەست دێنێ.
جێی باسە حیزبی داد و گهشهپیدان ئەردۆغان ڕایگەیاندووە كە بە تەمایە نیزامی سیاسیی توركیە بكاتە نیزامێكی “پریزیدیال”، لەم نیزامەدا سەركۆمار دەسەڵاتو توانایەكی زۆری پێ دەدرێ و زۆربەی چاوەدێرانی سیاسی چڕ بوونەوەی لە ڕاددەبەدەری دەسەڵات لەژێر چەنگی ئەردۆغان بە مەترسییەك بۆسەر دێمۆكراسیی توركیە دەزانن.
دێمیرتاش لە قسەكانیدا لایەنگرانی خۆی خاترجەم كرد كە حیزبەكەی لە هەڵبژاردنی 7ی ژوئەندا لەمپەری سەدی 10ی دەنگەكان تێپەڕ دەكا. دوایین ڕاپرسییەكانیش دەرخەری ئەوەن كە كە ئەم حیزبە لە هەڵبژاردنهكاندا لانی كەم سەدی 10ی دەنگەكان وەدەست دێنێ.
دێمیرتاش لە لێدوانێكدا بۆ هەواڵدەریی ئاڵمان ئەردۆغانی بەوە تاونبار كرد كە قانوونی بنەڕەتیی توركیە پێشێل دەكاو پڕوپاگەندە بۆ حیزبی عەداڵەت و گەشە دەكا.
شایانی باسە كە بەپێی قانوونی بنەڕەتیی توركیە دەبی سەركۆماری ئەم وڵاتە بێ لایەن بێو خۆی لە ململانێ و ڕكەبەرایەتیی حیزبەكان بەدوور ڕابگرێ. بەڵام ئەردۆغان لە بەرژەوەندی حزیبی داد و گەشەدا كە بۆخۆشی لە دامەزرێنەرانی ئەم حیزبەیە، خەریكە قانوونی بنەڕەتی ولاتەكەی پێشێل دەكا و بێ لایەنیی خۆی نهپاراستووه.
“پارتی دێموکراتی گهل” حیزبێكە كە خهبات بۆ وهدیهێنانی مافی زۆرینەی كوردەكانو كەمینەكانی دیكەی توركیە دەكا. بناغەی ئەم حیزبە لەسەر “دێمۆكراسی” دامەزراوەو زۆر بە توندی داكۆكی لە مافی یەكسانی نێوان ژن و پیاو دەكا. لەخۆڕا نییە كە ئەم حیزبە جگە لە سەرۆك، هاوسەرۆكیشی هەیەو لە پەنا سەلاحەدین دێمیرتاش، ژنێكیش بەناوی “فیگێن یوكسیگداك” ڕێبەرایەتیی ئەم حیزبەی له ئهستۆیه.