دوابه‌دوای بانگه‌وازی کۆمه‌ڵێک له چالاکانی نێوخۆی وڵات بۆ به‌ڕێوه‌بردنی مانگرتنی گشتی و ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین له به‌رامبه‌ر کوشتنی دوو کۆڵبه‌ری ناوچه‌ی بانه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌کانی کۆماری ئیسلامییه‌وه، خه‌ڵکی شاری بانه وێڕای داخستنی دووکان و بازاڕ، حهرهکهتێكی ئیعرازییان له به‌رده‌م فه‌رمانداری و هێندێک شوێنی ئه‌و شاره به‌ڕێوه بردوه که تا ئێستاش به‌رده‌وامه و هێرشی هێزه ئینتزامییه‌کان بۆ سه‌ر خه‌ڵکی ناڕازی و ته‌قه‌کردن له خۆپێشانده‌رانی لێ که‌وتۆته‌وه.
حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای مه‌حکومکردنی کوشتاری کۆڵبه‌رانی کورد و ره‌فتاری هێزه ئینتزامی و ئه‌منییه‌ته‌کانی رێژیم، پشتیوانیی خۆی له‌م حه‌ره‌که‌ته ئیعترازییهی خه‌ڵکی شاری بانه و خواسته ره‌واکانیان راده‌گه‌یه‌نێ. هاوکات هیوادارین که خه‌ڵکی ناوچه‌کانی دیکه‌ی کوردستانیش به‌تایبه‌تی ئه‌و ناوچانه‌ی له‌وانیشدا زۆر جار کۆڵبه‌ران ده‌بنه قوربانیی هه‌مان سیاسه‌تی ئه‌منیه‌تیی رێژیم، به هه‌ر شێوه‌یه‌کی گونجاو پشتیوانی و هاوپێوه‌ندیی خۆیان له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی شاری بانه ده‌رببڕن.
حیزبی دێموکڕاتی کوردستان
ده‌فته‌ری سیاسی
١٤ ی خه‌رمانانی ١٣٩٦