دوا بەدوای کوژرانی دوو کۆڵبەری خەڵکی بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی رێژیم، خەڵکی شاری بە نیشانەی نارەزایەتی دەربڕین هاتنە سەر شەقام و خۆپێشاندانیان وەڕێخست.
زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە ئەمرۆ رۆژی سێشەممە ١٤ی خەرمانان خەڵكی شاری بانە و بە پاڵپشتی بەشێک لە خەڵکی مەریوان لە بەردەم بینای فەرمانداری بانە درێژەیان بە خۆپێشاندانەکە دا.
بە پێی زانیارییەکان نێوان خەڵک و هێزە سەرکوتکەرەکانی رێژیم گرژیی و تێکهەڵچوون هاتووتە ئاراوەو خەڵکی تۆڕە بە بەرد هێرشیان کردوتە سەر هێزە ئەمنییەکان و دوو کەس لە خۆپێشاندەران لە حەوشەی فەرماندری ڕاگیراون و لە دەور وبەری پردی گەرەکی خواروو دەنگی تەقە دێت.هێزیکی زۆری گاردی وێژە لە خیابان بڵاو بوەتەوە، دۆخی شاری بانە ئاڵۆزە و گاردی ویژە دەوروبەری فەرمانداری تەنێیوە.
لە بنکەی سەرەکیی هێزی ئێنتزامی بانە ماشینیکی یەکجار زۆری جام ڕەش هاتوونەتە دەرەوە. تا ئێستا کاتژمێر ١١ و چەند دەقیقە بە کاتی ئێران)تەنیا گولە ی مەشقی و گازی فرمیسکڕێژ بکار هێنراوە، بەڵام وەزعەکە خەریکە روو بە توندی ئەڕوا.
کۆبوونەوەیەکی زۆر گەورە پێکهاتوو لە هەزاران کەس لە “تقاطع” ی ئەو کوچە و کۆڵانانەی دێنەوە سەر فەرمانداری، پێک هاتووە. هێزەکان بە باتوون و گازی فرمێسکڕێژ هێرشیان کردوونە سەر و ئەوانیش لە بەرامبەر ئەو پەلامارەی هێزەکانی گاردی ویژە راوەستاون.