سەهیب ئەلڕاوی پارێزگاری ئەنبار دەڵێ گرووپی تیرۆریستیی داعش پاش هێرشكردنە سەر شاری ڕۆمادی ٥٠٠ كەسیان لە هێزە ئەمنیەتییەكانی ئەم شاره بە بنەماڵەوە ئێعدام كردوه.
بەپێی ڕاپۆرتی ئەلعەرەبیە، ئەلڕاوی ڕایگهیاندوه گرووپی تیرۆریستیی داعش، سەرلە بەیانیی ڕۆژی هەینی بە ١٠ ماشێنی بارهەڵگری بۆمبڕێژكراو هێرشیان كردە سەر شاری ڕۆمادی و پاش بەزاندنی سنووری بەرگریی بەشە گرینگەكانی ئەم شارهیان داگیر كرد.
ناوبراو لەم بارەوە دەڵێ كە هێزهکانی دهوڵهت له ئێستادا بە مەبەستی ئهستاندنهوهی ناوچە داگیركراوەكان بەدوای خۆرێکخست و بەهێزكردنی هێزە چەكدارەكانی خۆیانن.
پارێزگاری ئەنبار دهڵێ لە ڕەوتی هێرشە خۆكوژییەكانی گرووپی تیرۆریستیی داعش لە یەكەم ڕۆژی هێرشەكە، ٥٠ كەس لە هێزە ئەمنیەتییەكان كوژراونو بە دەیان كەسیش بریندار بوون.
شایانی باسه شاری ڕۆمادی یەكێك لە شارەكانی پارێزگای ئەنبارە كە پێشتر كاربەدەستانی عێراقی، سەبارەت بە كوشتاری بە كۆمەڵی خهڵکی ئهو شاره لە لایەن هێزەكانی داعشەوە نیگهرانیی خۆیان دهربڕیبوو.