به‌رپرسی کۆمیته‌ی ئیمدادی ئێران دانی به‌وه داناوه ئه‌و پوڵ‌و پاره‌یه‌ی خه‌ڵک وه‌ک سه‌ده‌قه‌و زه‌کات بۆ دابه‌شکردنی به‌سه‌ر خه‌ڵکی هه‌ژاردا به کۆمیته‌ی ئیمدادیان داوه، له‌لایه‌ن کۆمیته‌ی ئیمداده‌وه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌کار نه‌هاتوه.
په‌رویز فه‌تتاح ده‌ڵێ ئه‌و پووڵه‌ی له‌لایه‌ن کۆمیته‌ی ئیمداده‌وه له خه‌ڵک بۆ یارمه‌تیدانی خه‌ڵکی هه‌ژار کۆکراوه‌ته‌وه، زۆربه‌ی له چالاکییه ئابوورییه‌کاندا خه‌رج کراوه، به‌ڵام ناوبراو نه‌یگوت کام چالاکی ئابووری‌و ئایا ئه‌و چالاکییانه قازانجه‌که‌ی بۆ کێیه.
ئه‌و دانی به‌وه داناوه که به‌شی هه‌ره زۆری ئه‌و 400 میلیارد تمه‌نه‌ی له ساڵدا له سندووقه‌کانی خێر‌و خێراتو سه‌ده‌قه‌ی خه‌ڵک کۆ ده‌کرێنه‌وه، به‌جێی ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر خه‌ڵکی هه‌ژارو که داهاتدا دابه‌ش بکرێ، کاروباری ئاوهدانیو عومرانی پێکراوه، ئه‌وه‌ش له حاڵێک دایه ئه‌رکی کۆمیته‌ی ئیمداد یارمه‌تیدانی خه‌ڵکی هه‌ژاره که ڕۆژ به ڕۆژیش له ئێران ژماره‌یان زیاتر ده‌بێ.
په‌رویز فه‌تتاح، به‌رپرسی کۆمیته‌ی ئیمدادی ئێران نیگه‌رانیی خۆی له‌و بابه‌ته نه‌شاردۆته‌وه که له‌وانه‌یه خه‌ڵک چیدی نه‌یانه‌وێ له ڕێگه‌ی کۆمیته‌ی ئیمداده‌وه سه‌ده‌قه‌و خێرات بکهنو یارمه‌تیی هه‌ژاران بده‌ن، ئه‌وه‌ش له حاڵێک دایه که بست به بستی شار‌و شوێنه گشتییه‌کان له ئێران سندووقی کۆکردنه‌وه‌ی خێراتیان داناوه.
ئه‌و داننانه‌ی به‌رپرسی کۆمیته‌ی ئیمداد به گه‌نده‌ڵی له‌و بنیاته ئابوورییه‌ی ئێران له حاڵێک دایه که ماوه‌یه‌ک له‌وه پێش ڕەحمانی فەزڵی، وەزیری نێوخۆی دەوڵەتی ڕووحانی ئاشکرای کردبوو زیاتر لە ١٠٠ كەس لە كۆمیتەی ئیمداد بە گهندهڵیو پووڵە پیسەكان، ٢٧ هەزار ئۆتۆمبێلی لووكسی وەك “پورشە” و “لێگزۆز” یان هاوردەی ئێران كردووە.
ئه‌و گوتبووی به‌ڕێوه‌برانی کۆمیته‌ی ئیمداد كەلكی خراپیان لە “مافی هەژاران و دەسكورتهکان” وەرگرتووە.
شایانی باسه کۆمیته‌ی ئیمداد لە یەكەمین بنیاته‌کانی شۆڕشی١٣٥٧ لە ئێرانە، یەكێك لەم ده‌زگا و ڕێكخراوانەیە كە بە شێوەی ڕاستەوخۆ لە ژێر چاوەدێریی ڕێبەریی كۆماری ئیسلامی‌دا به‌ڕێوه دهبرێو هەر بەم هۆیەوە نوێنەرانی مەجلیس بۆیان نییه لێكۆڵینەوەو پشكنین له‌سه‌ر چالاکییه‌کانی كومیتەی ئیمداد بکه‌ن.