وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى کۆماری ئیسلامیی ئێران، ڕێككه‌وتنه‌كه‌ى نێوان حیزبوڵڵاى لوبنانى و داعشى به “هه‌نگاوێكى مرۆڤانه” زانی.
به‌هرام قاسمى، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى کۆماری ئیسلامیی ئێران، له کۆبوونەوەیەکی ڕۆژنامه‌وانیدا كه میدیاكانى وڵاتەکەی بڵاوکرایەوە ڕایگه‌یاند: “گه‌مارۆدانى ژماره‌یه‌ك ژن و منداڵ له بیابانه‌كان له لایه‌ن ئه‌مریكییه‌كانه‌وه، هیچ به‌هایه‌كی سه‌ربازی نیه”.
قاسمى پێشوازى له ڕێككه‌وتنه‌كه‌ى حكوومه‌تى لوبنان و حیزبوڵڵاى كرد و به: “ڕێككه‌وتنێكى مرۆڤانه بۆ ڕزگاركردنى هاووڵاتیانى مەدەنی و بێ‌تاوان”ى زانی و گوتی: “گه‌مارۆدانى ژن و منداڵ لاى ئا‌مریكییه‌كان كارێكى ئاساییه، ئةو طةمارؤدانة بوو به هۆى كوژرانى ژماره‌یه‌ك ژنی دووگیان كە له ماوه‌ى ٣ ڕۆژى ڕابردوو كوذران، ڕه‌نگه كاره‌ساتی دیکەی مرۆیی لێ بکەوێتەوە”.
هەروەها ناوبراو داواى له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كرد کە پێش بەو کارەساتە مرۆییە بگرێ کە لە لایە ئامریکاوە دەکرێ، لە درێژەدا گوتیی، “كوشتنى ژن و منداڵ، ده‌بێته هۆى زیاتركردنى توندوتیژى له ناوچه‌كه، به‌تایبه‌ت كه داعش به‌هۆى به‌رگریكردنى حكوومه‌ته‌كانى عێراق و سووریە و لوبنان و ئێران و هێزه‌كانى دیكه‌ى به‌رگرى له‌و وڵاتانه، له داڕووخانى ته‌واو دایه”.
له حه‌وتووى ڕابردوودا، ڕێككه‌وتنێك له‌نێوان حیزبوڵڵاى لوبنانى و داعش له سووری جێبه‌جێكرا، كه به‌پێی ڕێككه‌وتنه‌كه، چه‌كدارانى داعش له سنوورى لوبنان – سووریە بۆ سنووره‌كانى عێراق – سووریە به پاس گواسترانه‌وه و ئەو ڕێككه‌وتنه‌كه‌ش هه‌ردوو حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى ناوەندیی عێراقی فیدڕاڵیشی نیگەران کرد.
بەڕای هێندێک لە ڕاڤەکارانی سیاسی کۆکردنەوەی هێزەکانی داعش لە عێراق کۆمەلێک ئامانجی لە پشتە کە دەستی چند وڵاتێکی وەک کۆماری ئیسلامیی ئێرانی تێدایە و لە هەوڵی ئەوەدان کە لە ناوچەکەدا بشێوی دروست بکەن و پێش بە جێبەجێکردنی ڕاپرسی بۆ سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان بگرن.