وه‌زیری وه‌رزش و لاوان گوتی، له ئاستی ئێران‌دا ٤ هه‌زار پڕۆژه‌ی نێوه‌چڵی وه‌رزشی هه‌یه كه ئێستا كاریان له‌سه‌ر ناكرێ.
به‌پێی ڕاپۆرتی مێهر، مه‌سعود سه‌ڵتانیفه‌ر ڕایگه‌یاند كه هه‌ر ئێستا له ئاستی ئێران‌دا ٤ هه‌زار پڕۆژه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی وه‌رزشی به نیوه‌چڵی ماونه‌ته‌وه و هیچ كامیان له ئه‌وله‌وییه‌تی جێبه‌جێكردندا نین و له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رانی پاش گوێ خراون.
ناوبراو له حاڵێكدا باسی له پڕكردنه‌وه‌ی كاتی بێكاریی لاوان به وه‌رزش ده‌كرد كه ٤ هه‌زار پڕۆژه‌ی نێوه‌چڵی وه‌رزشی له ئاستی ئێران‌دا هه‌یه كه ته‌نانه‌ت ئاوڕیشیان لێنه‌دراوه‌ته‌وه.
ناوبراو وێڕای ئاماژه به بارودۆخی و لێهاتوویی پارێزگای ورمێ له بواری وه‌رزشی گوتی،ئه‌و پارێزگایه له بواری وه‌رزشییه‌وه توانای باشی هه‌یه و قاره‌مانی لێهاتوو له‌و پارێزگایه‌دا هه‌ڵكه‌وتوون و له بواره‌كانی والیباڵ، فوتباڵ و كشتی پێشكه‌وتنی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینیوه و پێویستی به ئاوه‌ڕدانه‌وه‌ی زیاتر هه‌یه.