دوو كۆڵبه‌ری دیكه‌ی كورد له شاری بانه به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕێژیم كوژران.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به كۆمیسیۆنی ته‌شكیلاتی حیزبی دێموكراتی كوردستان، به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی ١٣ی خه‌رمانان، هێزه‌كانی ڕێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران جێگیر له ناوچه سنووری هه‌نگه‌ژاڵی بانه، ڕاسته‌خۆی ته‌قه له پۆلێك كۆڵبه‌رو كاسبكاری كورد ده‌كه‌ن و به ئاكامدا دوو كۆڵبه‌ر به ناوه‌كانی قادر به‌هرامی ته‌مه‌ن ٤٥ ساڵ خه‌ڵكی ئاوایی وه‌زمه‌ڵێ و خاوه‌نی ٤ منداڵ و هه‌روه‌ها حه‌یده‌ر فه‌ره‌جی ته‌مه‌ن ٢١ ساڵ خه‌ڵكی ئاوایی شه‌شه‌ی سه‌ربه بانه كوژران.
خه‌ڵكی وه‌زاڵه هاتووی شاری بانه به نیشانه‌ی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین و وننه‌بوونی خوێنی ئه‌و كۆڵبه‌رانه له به‌رده‌م فه‌رمانداریی ئه‌و شاره كۆوونه‌وه‌ی ئه‌و كرده‌وه دزێوه‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێرانیان مه‌حكوم كرد كه ده‌رهه‌ق به خه‌ڵكی كوردستان ده‌یكه‌ن.
هه‌ر له و پێوه‌ندییه‌دا هەنگی سنووریی حکومەتی ئێران کۆڵبەرانی بانگهێشت کرد و هەڕەشەی لێکردن
سنوورپارێزانی “ناجا” لە ناوچەی هەورامان کۆڵبەرانیان بانگ کرد‌و و پێیان ڕاگەیاندون کە چی دیکە مافی هاتوچۆی سنوورەکانیان نیە.
یەکێک لەو کۆڵبەرانەی ناوچەی هەورامانی دەڵێ، “سنوورپارێزەکان پێداگریان کردوەتەوە لەگەڵ بەڕێوەچوونی ڕاپرسی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان که سنووری نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ئێران دەداخەن”.
ناوەندە نیزامی و حکوومەتیەکان کۆڵبەران و کاسبکارانی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە “قاچاغچی شتومەک” دەزانن لە کاتێکدا خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە هۆی نەبوونی هەل و دەرفەتی کار و ڕوانینی ئەمنیەتی بۆ ئەو ناوچانە لەلایەن حکوومەتەوە، بە ناچاری ڕوو لە پیشەی مەترسیداری کۆڵبەری دەکەن و لەو پەیوەندییەدا، زۆرێک لە کۆڵبەران بۆ بەدەستهێنانی نانێک بۆ ماڵ و منداڵیان لەو ڕیگایەدا گیانی خۆیان لە دەست دەدەن.