به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینی به‌جێمای شه‌ڕی نێوان ئێران و عێراق كه‌سێك برینداربوو.
به‌پێی ڕاپۆرتی هێرانا، ڕۆژی ڕابردوو له شاری سوماری سه‌ربه پارێزگای كرماشان كه‌سێك ده‌كه‌وێته سه‌ر مین و له ئاكامدا لاقێكی یه‌په‌ڕێ و له‌لایه‌ن هێزه‌كانی فریاكه‌وتنی نه‌خۆشخانه‌ی كرماشان به خێرایی بۆ یه‌ێك له نه‌خۆشخانه‌كانی شاری كرماشان گواستراوه‌ته‌وه و به‌ڵام تا ئاماده‌كرانی ئه‌و هه‌واڵه ناوی نابراو ئاشكرا نه‌كراوه.
شایانی باسه كه له ناوچه سنوورییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، كۆماری ئیسلامیی له ترسی دزه‌كردنی هێزی پێشمه‌رگه بۆ نێوخۆیی ئێران نه ته‌نیا مینه‌كانی سه‌رده‌می شه‌ڕی نێوان ئێران و عێراقی كۆنه‌كردووته‌وه به‌ڵكوو مینی دیكه‌ش له‌لایه‌ن سپای پاسدارانه‌وه چێندراوه.