ژنە کرێکارێکی کورد، خەڵکی شاری مەهاباد کە چەند ڕۆژ پێش بە هۆی تەقینەوەی پیک نیک بە سەختی بریندار بوو، گیانی لە دەست دا.
بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە نێوخۆییەکان ڕۆژی یەکشەممە ١٢ی خەرمانان، سۆزان عومەری تەمەن ١٤ ساڵ یەکێک لەو سێ ژنە کرێکارە کوردەیە، کە بە هۆی تەقینەوەی پیک نیک لە کورەخانەکانی شەبستەری تەورێز تووشی سووتان بوو و بە هۆی کاریگەری و زۆری برینەکەی پاش چەند ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە گیانی لە دەست دا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی نزیک بەو بنەماڵەیە، ڕێژەی سووتانەکەی سۆزان عومەری لە سەروی سەدا پەنجا بووە و هەوڵی پزیشکان بۆ ڕزگار کردنی ئەو ژنە کرێکارە بێئاکام بوو.
ڕۆژی چوارشەممە ٨ی خەرمانان، ژنێک و سێ کچە کرێکاری کورد، خەڵکی مەهاباد بە ناوەکانی: شەهلا محەممەدزادە تەمەن ٣٥ ساڵ، فاتمه ئیبراهیمزادە تەمەن ١٠ ساڵ، سۆزان عومەری تەمەن ١٤ ساڵ و سازگار عومەری تەمەن ١٤ ساڵ لە کوورەخانەیەکدا لە شاری وایقان لە ناوچەی شەبستەری پارێزگای تەورێز، بە هۆت تەقینەوەی گاز تووشی ڕووداو هاتن و بە سەختی سووتاون.