کوردەکانی دانیشتووی تڕوندهایم بۆ پشتیوانی لە خەڵکی مەهابادو داواکانیان خۆپیشاندانێکیان بەڕێوە برد.
ئێوارەی ڕۆژی هەینی ، ٢٥ی بانەمەڕ ڕەوەندی کوردی لە شاری “ترۆندهایم”ی لەسەر بانگەوازی کۆمیتەی هاوکاریی کوردستانییەکانو بەمەبەستی پشتیوانی لە ناڕەزایەتییەکانی مەهابادو پشتیوانی لە داوای خەڵکی ئەو شارە خۆپێشاندانێکی هێمنانەیان بەڕێوە برد.
لەو خۆپیشاندانەدا هاوسۆزی لەگەڵ خەڵکی ناڕازی لە سەرجەم شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کراو هاوکات داوا کرا دەستبەسەرکراو و گیراوانی بەشدار لە خۆپیشاندانەکان ئازاد بکرێن.
لەو کۆبوونەوەیەدا بێکەس بەرواری لەلایەن کۆمیتەی هاوکاریی کوردستانییەکانەوە ئامانجی خۆپیشاندانەکە روون کرایەوەو پاشان پەیامی ” هێزە کوردستانیو ڕێکخراوەکان بۆ پشتیوانیی لە خەڵکی مەهاباد و مەحکومکردنی سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامی لە کوردستان بە زمانی نۆڕوێژی ” لە لایەن خاتوو ” سۆما فەتووڵای”و دەقی ئەو پەیامە بە زمانی کوردی لەلایەن خاتوو” ڕووناک خاتوونی ” خوێندرایەوە.
لە بەشیکی دیکەدا ” یان بیۆر ڤیندهایم ” لە پارتی ژینگەپارێزی نۆروێژو ئەندامی شارەوانی شاری ترۆندهایم پەیامێکی پشتیوانی لە خەڵکی مەهابادی پێشکەش کرد. خوێندنەوەی پەیامەکانی ئیسماعیل سەلاد ئیلمی، سەرۆکی ” دەسته ی ڕاوێژکاری کۆمەڵگای فرەڕەنگ” لە شارەوانی ترۆندهایمو پەیامی سەرۆکی “دەستەی ڕاوێژکاری لە مافی مرۆڤی نۆروێژ” لەلایەن ” بێنت هاوگەوە ” دوو بڕگەی دیکەی ئەو خۆپیشاندانە بوو.
خۆپێشاندەران لەو کۆبوونەوەیەدا بە بەرزکردنەوەی ئاڵای نه رویج و کوردستان، هەروەها وێنەی جوانەمەرگ “فەریناز خوسرەوانی” و وێنەی بریندارانی ناڕەزاییەتییەکان و وێنەی چالاکانی سیاسی لە نێو چاڵە ڕەشەکانی کۆماری ئیسلامی و بێزاریی خۆیان لە سیاسەتی سەرکوتی ئەو ڕژێمە دەربڕی.
شایانی باسە کۆمیتەی کوردستانییەکان لە تڕوندهایم لەو حیزبانە پێک هاتووە:
حیزبی دیموکراتی کوردستان
یەکێتی نیشتمانی کوردستان
بزوتنەوەی گۆڕان
پارتی دیموکراتی کوردستان
پارتی کرێکارانی کوردستان
حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران
پارتی یەکێتی دیموکرات
کۆمەڵەی ئاشتی کوردستان
ڕێکخراوی کەلتوری کوردی سورێن
ڕێکخراوی کەلتوری کوردی خۆگونجاندن لەگەڵ کۆمەڵگای نەرویجی لە ترۆندهایم
ئالبوومەکەی.