دوای وەرگەڕانی ئوتوبووسی هەڵگری پۆلێک قوتابی کچ، لە پارێزگای شێراز کە ئەو رووداوە بۆ بە هۆی کوژران و برینداربوونی نزیک بە ٤٤ کەس،ئەو کارەساتە کاردانەوەی جیاجیای لێکەوتەوە.
لە یەکەم ساتەکانی بڵاوبوونەوەی هەواڵی ئەو ڕووداوە وەزیری ڕاهێنان و پەروەردەی ئێران محەممەد بەتحایی لە تویتەری خۆی باسی کرد کە سەردانی شاری داراب شوێنی رووداوەکە دەکا و لە هۆکارەکانی دەکوڵێتەوە،
بەڵام ئەو رووداوە هاتوچۆیە لە توڕەکۆمەڵایەتییەکان بەشێوەی بەربڵاو دەنگدانەوەی هەبوو.
بەشێکی زۆر لە کاربەران و چالاکانی کاناڵە تێلگیرامییەکان بە خستنەبەرباسی ئەو رووداوە رەخنەو هەڵوێستی خۆیانیان ئاراستەی ناوەندە پێوەندی‌دارەکان کرد، کە لە رووداوی کارەساتی هاوشێوە لە ساڵانی ڕابردوو هیچ هەوڵێکیان نەداوە بۆ نوژەنکردنەوەی رێگە و بانەکان و ستاندارکردنی جادەکان.
شایانی باسە کاتژمێر چواری سەرلەبەیانیی رۆژی هەێنی ١٠ی خەرمانان ئوتوبووسی هەڵگری قوتابیانی کچ لە نزیک شارۆچکەی جینەت لە شاری داراب سەر بە پارێزگای فارس ، وەرگەڕاو، بۆ بە هۆی گیان لەدەستدانی ٩ قوتابی و برینداربوونی ٢٢ قوتابی دیکە.
بە گوتەی محەممەد رەزا عالی‌مەنش بەرپرسی ئۆرژانسی شاری شیراز، چوار قوتابی دیکە تەندروستیان ناجیگیرو لە دۆخیكی خراپ دان.
عەباس عەبدی رۆژنامەنووس و چالاکی سیاسی لە تویتەرێک‌دا نووسی، هاوخەمیی کردن لە گەڵ بنەماڵەی قوربانیان کارێکی باشە بەڵام ئەرکی سەرشانی دەوڵەت پێش‌گرتن لە دووپاتبوونەوەی وەها کارساتگەلێکە ، ناوبراو بە رووداوی ساڵی رابردوو ئاماژەی دابوو کە بۆ بە هۆی کوژرانی پولێک سەرباز و تەنیا بە هاوخەمیی کردنی دەوڵەت کۆتایی هات .
جێی وەبیرهێنانەوەی به‌پێی ئاماری كاربه‌ده‌ستانی پێوه‌ندیدار، لە ئێران له هه‌ر ٣٣ خوله‌كێكدا كه‌سێك به هۆی ڕووداوی هاتوچۆ گیانی له‌ده‌ست ده‌دا.
ئیره‌ج حه‌ریرچی، جێگره‌وه‌ی وه‌زیری بێهداشت له كابینه‌ی ڕۆحانی ڕایگه‌یاند كه به هۆی ڕووداوه‌كانی هاتوچۆ كه سێهه‌مین هۆكاری مردن له ئاستی ئێران دایه، له هه‌ر ٣٣ خوله‌كدا كه‌سێك گیان له‌ده‌ست ده‌دا و ٢٠ به‌رابه‌ری ئه‌و ڕێژه‌یه‌ش برینداری لێده‌كه‌وێته‌وه.
كۆماری ئیسلامیی ئێران به ٨٠ هه‌زار ڕووداوی جاده‌كان له ماوه‌ی یه‌ك ساڵدا یانی یه‌ك و نیو به‌رابه‌ری نێونجیی جیهانی له پله‌ی یه‌كه‌می جیهان دایه و جاده‌كانی ئێران پڕ مه‌ترسیدارترین جاده‌كانی جیهانن.