سەرچاوەکانی مافی مرۆڤ لە شاری ئەهواز لە پارێزگای خوزستان رۆژی هەێنی رایانگەیاند کە دادگای ئینقلاب لە شاری ئەهواز ٨ چالاکی دیکەی بە حوکمی ئێعدام و زیندانی درێژخایەن سزا داوە.
لقی ئەوەڵی دادگای ئینقلاب لە شاری ئەهواز ٨ کەس لە چالاکانی عەرەب خەڵکی پارێزگای خوزستانی بە تاوانی شەڕ لە گەڵ خوداو، ئەندامبوون لە گرووپە بەرهەڵستکارانی نیزام و دامەزارنی گرووپێک بەناوی “جندالفارووق” بە ئێعدام و زیندانی دوور و درێژ سزا داوە.
شووناسی ئەو ٨کەسە و حوکمی بەسەر سەپاویان ، بەم جورە بە کوردستان و کورد ڕاگەیاندراوە:
عەبدوڵڵا عەبدوڵاهی ئێعدام
قاسم عەبدوڵڵاهی ئیعدام
ئەحمەد عەبدوڵڵاهی ٢٥ ساڵ زیندان و حسێن عەبدوڵلاهی ٢٥ ساڵ زیندان و عیسا عەبدوڵڵاهی ٣ ساڵ زیندان و مەجید عەبدوڵڵاهی ساڵ زیندان ٣ ساڵ زیندان.
شایانی باسە بەشێک لە نارەزایەتی چالاکانی عەرەب لە ئێران بۆ هەڵاواردن و ستەمی سیتماتێکی دەسەڵات لە بوارە جیاجیاکان وەکوو ئایین و زمان و ستەمی چینایەتی دەگەڕێتەوە.