شانۆی سەرشەقامی شاری مەریوان کە مێهرەجانێکی نێونەتەوەییە بڕیارە ئەمساڵ لە رۆژی ١٨ خەرمانان لە شاری مەریوان بەرێوە بچێ.
بە گوتەی بەرپرسانی شاری مەریوان، ڕێوشوێنی پێویست بۆ بهڕێوهچوونی ههرچی باشتر و بهشکۆتری ئهو مێهرهجانه ئهنجام دراوه.
شایانی باسە شانۆی سەرشەقامی مەریوان ناوێکی نێونەتەوەییە و لەماوەی بەڕێوەچوونی بە هەوڵ وماندووبوونی چالاکانی هونەریی و شانۆکارانی کورد ، لە گەشەی هونەری شانۆی کوردی و هەروەها ناساندنی بە گەلانی دیکە لە ئێران و دەروەی ئێران دەور و ڕۆڵی بەڕچاوی هەبووە.
شانۆکارانی کورد ئەو مێهرەجانە دەکەنە دەرفەتێک بۆ خزمەت کردنی بە شانۆکی کوردی و ناساندنی کەلتوور و فەرهەنگی گەلەکەیان، هەربۆیە ئەو رووداوە فەرهەنگییە لە لایەن خەڵکەوە پێشوازیی باشی لێدەکرێ و تائێستا ١١ مێهرەجانی شانۆی سەرشەقام کە بۆ خۆی ژانرێکە لە هونەری شانۆگەریی لە شاری مەریوان بەڕێوەچووە.
برێارە ئەمساڵیش لە رۆژی ١٨ی خەرمانان دوازدەیەمین مێهرەجانی شانۆی سەرشەقام لە شاری مەریوان بەریوەبچێ
ناوەندی هەواڵی کوردستان وکورد لە رۆژانی داهاتوو زانیاریی زیاتر لەو بارەوە بڵاودەکاتەوە. .











