لە ئاکامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئینتزامییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پاسگای کەپرانی سەربە شاری سەردەشت پەلاماری کۆڵبەرانی کوردیان دا و بەشێکیان دەسبەسەر کران.
بەپێی هەواڵی سەرچاوە نێوخۆییەکان، ژمارەیەک لە کۆڵبەرانی کورد لە کاتی چوون بۆسەر سنوور لەلایەن هێزە ئینتزامییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بێ ئەوەی کە شتومەلیان پێ بێ ٣٥ کەس دەسبەسەر کران.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو ڕووداوەکەی راگەیاند: ئەو کۆڵبەرانە پێشتر مۆڵەتیان لە پاسگای “کۆنە بەفرە” وەرگرتووە، بەڵام هێزە نیزامییەکانی پاسگای کەپران هێرسیان دەکەنەوەر و دەسبەسەریان دەکەن.
ئەو سەرچاوەیە هەروەها ڕایگەیاند: کاتژمێر ١٢ی شەو ،شەڕ و تێکهەڵچوون لە گوندی بێورانی خواروو لە نێوان هێزە حکوومەتییەکان و خەڵکی گوندی بێورانی خوارێ هاتە ئاراوە و لە ئەکامدا دوو کەسی خەڵکی ئەو گوندە بە ناوەکانی” واحید” خەڵکی نەڵاس و “سۆزان بێورانی” کچی ڕەحیم بریندار بوون.
شایانی باسە ئەو کۆڵبەرانە هیچ شتومەکێکی قاچاغیان پێ نەبووە و پاش دەسبەسەرکردنیان لەلایەن هێزە نیزامییەکان، خەڵکی گوندی بێوران بە هانای کۆڵبەران دەچن و لەو شەڕ و تێکەڵچوونەدا، بەشێک لە کۆڵبەران بە دەست بەستراوی هەڵاتوون و ٣٥ کەس لە کۆڵبەرانیش دەسبەسەر کراون. تا ئامادەکرانی ئەو هەواڵە هیچ زانیارییە سەبارەت بە کۆڵبەرانە بڵاو نەکراوەتەوە.