حه‌سه‌ن ڕۆحانی، سه‌ركۆماری ئێران گوتی، ئه‌گه‌ر كه‌مینه مه‌زهه‌بییه‌كان هه‌موو ئه‌ركه‌كانی خۆیان له چوارچێوه‌ی ئێران‌دا ئه‌نجام بده‌ن بۆ نابێ ئیمتیازی یه‌كسانیان هه‌بێ!.
سه‌رله ئێواره‌ی ڕۆژی ڕابردوو، حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌ركۆماری ئێران له وتووێژێكی تلویزیۆنی‌دا ڕایگه‌یاند، كه كه‌مینه مه‌زهه‌بییه‌كان له ئێران‌دا ده‌چه‌وسێنه‌وه. ئه‌وان هه‌موو ئه‌ركه‌كانی وه‌ك چوونه سه‌ربازی و دانی ماڵیات جێبه‌جێ ده‌كه‌ن و ده‌بێ ئاوانیش له پۆسته باڵاكانی وڵات‌دا پشكیان هه‌بێ و مافی یه‌كسانیان پێ بدرێ.
ڕۆحانی له ڕه‌وتی قسه‌كانیدا وێڕای ئاماژه به پێدانی پۆسته گرینگه‌كانی ده‌وڵه‌تیی وه‌ك وه‌زاره‌تخانه به ژنان گوتی، كه‌مینه ئایینی و مه‌زهه‌بییه‌كانیش پێویسته له به‌شه گرینگه‌كانی حكومه‌تی و ده‌وڵه‌تی پۆستی گرینگ‌یان پێ بدرێ.
له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ڕاگه‌یه‌ندراوی پێدانی پۆستی گرینگ به ژنان و لاوان، ئه‌و پرسیاره‌ی لێكرا كه ئایا ڕاگه‌یه‌ندراو بۆ پێدانی پرسته گرینگه‌كان به كه‌مینه ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانیش بڵاو ده‌كه‌نه‌وه یان نا؟
ناوبراو خۆی له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیار دۆزییه‌وه و گوتی، له ده‌وڵه‌ته‌كانی ١١ و ١٢ پێداگریمان له‌سه‌ر پێدانی پۆسته گرینگه‌كان كردبووه‌وه.
ناوبراو له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا گوتی، نابێ كه‌مینه مه‌زهه‌بییه‌كانمان ته‌نیا له كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بوێ و پاشان هیچ كارێكی ئه‌وتۆیان بۆ نه‌كه‌ین.
سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تی ١٢ ڕایگه‌یاند كه ئه‌گه‌ر وڵاتێكی یه‌كپارچه و یه‌كگرتوومان ده‌وێ، ده‌بێ له‌سه‌ر بنه‌مای لێهاتوویی و بێ له‌به‌ر چاوگرتنی هه‌ر چه‌شنه ئایین و حیزب و جه‌ناح ده‌سه‌لاته‌كان دابه‌ش بكرێن.
ناوبراو له حاڵێكدا باسی له‌و قسانه‌ده‌كرد به‌ڵام هیچ به‌رنامه و پڕۆژه‌یه‌كی به‌ڕێوه‌به‌ریی بۆ كه‌مینه مه‌زهه‌بی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان تا ئێستا ڕانه‌گه‌یاندووه.











