شاخەوانێکی كرماشانی بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی شاخ گیانی لە دەستدا.
سەرۆكی هەیئەتی شاخەوانیی كرماشان دەڵێ حەسەن جەوادیان لە حاڵێکدا خەریکی کردنەوەی رێگایەک لە شاخی بێستوون بوو، بەربۆوەو گیانی لە دەست دا.
حەسەن بجەوادیان قارەمانی ڕەزەوانیی ئێرانو هاوکات یەكێك لە باشترین شاخەوانەکانی كرماشان بوو.
سەرۆكی هەیئەتی شاخەوان پارێزگای كرماشان دەڵێ ئەم ڕووداوە لە كاتی كرانەوەی ڕێگەیەکی نوێی شاخەوانی بووەو لەوانەیە بەهۆی هەندێک کێشەی فەننیی تایبەتییەوە بووبێ.
حەسەن جەوادیان ساڵی ١٣٧٩ ئەم ڕشتە وەرزشییە بە شێوەی حیرفەیی دەستی پێكردوەو زۆر سەرکەوتنی لەو بوارەدا وەدەست هێناوە.