هێزەکانی سپای پاسداران جارێکی دیکە بە تۆپباران کردنی شاخی کۆساڵان، ئاگریان لە دارستان و ژینگەی ئەو ناوچەیە بەردا.
ڕۆژی سێ شەممە ٧ی خەرمانان، هێزەکانی سپای پاسداران بە بیانووی بوونی هێزی حیزبە کوردییەکان “کۆساڵان”ژونێ هەیشوور و پشت گوندی”نیاوای” شاخی کۆساڵانیان تۆپباران کرد.
بە پێی سەرچاوە نێوخۆییەکان، هێزەکانی سپای پاسداران بە بیانوونی هێزە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران، دەستیان کردووە بە تۆپ و خومپارە بارانی شاخی کۆساڵان و بەشێک لە ژینگەی ئەو شاخە بووە سووتمانی ئاگر.
ئەو ئاگرکەوتنەوەیە ماوەی دوو ڕۆژی خایاندووە و خەڵکی گوندی “ڕوار” و گوندەکانی دەورووبەری ئەو گوندە توانیان بە هاوکاریی ژینگەپارێزان شاری مەریوان ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن.
هەر لەو پەیوەندییەدا، لە مانگی گەلاوێژ هێزەکانی سپای پاسداران لە کاتی مانۆڕی نیزامییدا چەند جارێک شاخەکانی شاهۆی تۆپباران کرد و بوو بە هۆی سووتاندنی بەشێکی زۆر لە لەوەڕگە لێڕەوارەکانی ئەو ناوچەیە.
شایانی باسە هاووڵاتییانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەسەر ئەو بڕوایەن کە ناوەندە ئەمنیەتی – نیزامییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە بیانووی بوون و خۆشاردنەوەی هێزە کوردییەکانی دژبەری ڕێژیم، لەوەڕگە و دارستانەکان ئاگر تێبەر دەدەن.











