میلاد ئه‌لیاسی، به‌ندكراوی كورد له زیندانی كرماشان له مافی چاوپێكیهوتن به بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێ به‌ش كراوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێموكراسی و مافی مرۆڤی كوردستان، میلاد ئه‌لیاسی به‌ندكراوی سیاسیی كورد، خه‌ڵكی شاری سه‌رپێلی زه‌هاو كه ماوه‌ی ٥مانگه له زیندانی دیزڵ ئابادی كرماشان ده‌سبه‌سه‌ر كراوه له مافی چاوپێكه‌وتن به بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كراوه و تا ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێ چاره‌نووسی په‌روه‌نده‌كه‌ی ناڕوونه.
ناوبراو بانه‌مه‌ڕی ئه‌مساڵ به تۆمه‌تی پێوهندیههبوون به حیزبه كوردییه‌كانی دژبه‌ری كۆماری ئیسلامی له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعات له‌و شاره ده‌سبه‌سه‌ر كراوه و پاش لێكۆڵینه‌وه بۆ زیندانی ناوه‌ندیی كرماشان گواستراوه‌ته‌وه و له‌و كاته‌وه تا ئێستا نه‌یتوانیوه چاوی به بنه‌ماڵه‌كه‌ی بكه‌وێ.
ناوبراو به بێ حوكمی قه‌زایی له گرتنگه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه له‌سه‌ر بڕیاری ڕاسته‌وخۆی ئیداره‌ی ئیتلاعات بۆ زیندانی دیزل ئابادی كرماشان گواستراوه‌ته‌وه.
له حاڵێكدا كه میلاد ئه‌لیاسی له قۆناخی لێكۆڵینه‌وه‌كاندا بۆ دانچێدانان به‌و كارانه‌ی كه نه‌یكردوه زۆریان فشار بۆ هێناوه هێشتا دادگایی نه‌كراوه و ئێستا به شێوه‌ی ناقانوونی له زینداندا ڕاگیراوه.