ژنێکی گەنجی تەمەن ٢٢ ساڵان و دانیشتووی بۆکان بەهۆی کێشەی خێزانییەوە خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
بەپێی هەواڵی سەرچاوە نێوخۆییەکان، لە ڕۆژانی ڕابردوودا ژنێک بەناوی نیگار شەریفی، تەمەن ٢٢ ساڵ و کچی جەماڵ، لە شاری بۆکان کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
بە قسەی سەرچاوەیەکی نزیک بە بنەماڵەی ئەو ژنە لاوە بەهۆی کێشەی خێزانی و لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
ئەو ژنە گەنجە پێنج ساڵ پێش لەگەڵ کەسێک بەناوی فەرزاد ئەحمەدی، ژیانی هاوبەشی پێکهێنابوو.
شایانی باسە لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردووشدا ٢ مێرمنداڵی کچ لە شاری مەلەکشایی سەربە شاری ئیلام لە ڕێگای خۆهەڵداشتن لە بەرزاییەوە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.