بنەماڵەیەکی سەقزی بە لێبووردیی و بەخشین ، بکوژی کوڕەکەیان لە پتی سێدارە رزگار کرد.
سەرلەبەیانیی رۆژی چوارشەممە ٨ی خەرمانان لاوێکی سەقزی بەناوی شێرکۆسوڵتانی کە بە تاوانی کوشتنی کەسێک بڕیار بوو حوکمی ئێعدام و لە سێدارە دانی لە زیندانی سنە جێبەجێ بکرێ، بهڵام به لێبوردهیی و بهخشینی بنەماڵەی مازیار سەلیمی لە سێدارە نەدرا.
شایانی باسە نزیک به 5 ساڵ پێش ئێستا شێرکۆ سوڵتانی، مازیار سهلیمی ئهردهڵانی کوشت و بهم بۆنهوه حوکمی له سێدارهدان بۆ ناوبراو دهرکرا.
لە کاتی جێبەجێ کردنی حوکمی ئێعدامی شێرکۆ سوڵتانی
بە نێوبژیوانی کەسانی خێرخواز و مرۆڤدۆست و ڕهزامهندیی بنهماڵهی کوژراوەکە پهتی سێداره له ملی بکوژهکه کرایهوه و بهخشرا.
هەر لەو پێوەندییەدا ساڵی رابردوو چالاکانی مەدەنی و فەرهەنگی لە شاری سنە بە ڕێکخستنی کەمپەینێک لە ژێر ناوی بەخشین، لە درێژەی پەرەپێدان بە روحی لێبووردویی لە کۆمەڵگەو کەمکردنەوەی توندوتێژی توانیان ڕەزامەندی دوو بنەماڵە وەرگرن و دەرفەتی ژیان ببەخشن بە دوو بکوژ، کە سزای سێدارەیان لە سەر بوو.