له ماوه‌ی یه‌ك ڕۆژدا سێ مێرمنداڵ له ئیلام و ئابادان خۆیان كوشت.
به‌پێی ڕاپۆرتی سه‌رچاوه نێوخۆییه‌كان، ڕۆژی ڕابردوو دووكچی مێرمنداڵ له مه‌له‌كشایی سه‌ربه پارێزگای ئیلام هاوكات پێكه‌وه له به‌رزاییه‌كه‌وه خۆیان هه‌ڵداشت و كۆتاییان به ژیانی خۆیان هێنا.
یه‌كێك له‌وه كچانه هه‌ر له جێ‌دا مرد و ئه‌وه‌ی دیكه‌یان زۆر به سه‌ختی برینداربووه و باری ته‌ندروستیی هیچ له باشیدا نیه.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا له هه‌مان ڕۆژدا كه‌چێكی دیكه له شاری ئابادان له‌سه‌ر پردێكڕا خۆی له ئاو هاویشت و پاش چه‌ند كاتژمێر ته‌رمه‌كه‌یان دۆزییه‌وه و ئه‌ویش له‌و ڕێگه‌یه‌وه كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا.
شایانی باسه خه‌ڵكی ئێران به‌هۆی بێ هیوایی به ژیان و به تایبه‌ت مێرمنداڵانه له بارودۆخێكی خراپی ده‌روونیدا ده‌ژین و دیاره‌ده‌كانی هه‌ژاری و بێكاریش له هۆكاره‌كانی دیكه‌ی خۆكوژیان و له لایه‌كی دیكه‌ش وه‌ڵامده‌رنه‌بوونی كۆماری ئیسلامیی سه‌باره‌ت به ویست و داخوازه‌كانی خه‌ڵك و نه‌بوونی ژیانی له‌بار و هه‌روه‌ها سه‌ركوت و توندوتیژیش پشكی خۆیان له خۆكوژریی خەڵكی ئێران‌دا و به تایبه‌ت له كوردستاندا هه‌یه.