بارودۆخی تەندروستی جەستەیی هاووڵاتییەکی دەسبەسەر کراوەی کورد، خەڵکی شاری شنۆ لە زیندانی ناوەندیی ورمێ نالەبارە.
بارودۆخی جەستەیی ئەمیر پەیغامی، هاووڵاتیی کورد خەڵکی شاری شنۆ لە زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ نالەبارە و پێویستی بە چارەسەر و چاوەدێریی تایبەتی پزیشکی هەیە. سەرەڕای ئەوەیکە بارودۆخی جەستەیی ئەو دەسبەسەر کراوە کوردە نالەبارە، کاربەدەستانی پێوەندیدار لە ناردنی ناوبراو بۆ مەرەخەسی دەرمانی دژایەتییان کردووە.
بەپێی ئەو ڕاپۆرتە ئەو هاووڵاتییە کوردە پێویستی خێرای بە چارەسەریی پزیشکی لە دەرەوەی زیندان هەیە، بەڵام تا ئێستا لە ناردنی بۆ نەخۆشناخەی دەرەوەی زیندان خۆیان پاراستووە و، لە بەندی ١٢ی زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ دا ڕاگیراوە. هەروەها ناوبراو بە تۆمەتی “هەوڵدان دژی ئەمنیەتی نەتەوەیی”تاوانبار کراوە.
شایانی باسە ئەمیر پەیغامی ڕۆژی ٨ی جۆزەردانی ئەمساڵ لە لایەن هێزە لیباس شەخسییەکان دەسبەسەر و دواتر هێزە ئیتلاعاتییەکان دەستیان بە سەر پاسپۆرت و هێندێک کەلوپەلی کەسۆکیی ناوبراوە داگرت و لەگەڵ خۆیان خۆیان بردویانە.