له ماوه‌ی ٦مانگی سه‌ره‌تای ساڵی ٩٥ زیاتر له ٨٠٠ كرێكاری بیناسازی به هۆی ڕووداوه‌كانی كاره‌وه گیانیان له ده‌ست داوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ریی ئیلنا، ڕۆژی ڕابردوو مه‌سعود قه‌دری پاشا، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی پزیشكی قانوونیی كۆماری ئیسلامیی ئێران له تاران گوتی، ڕووداوه‌كانی كار له شاری تاران سه‌دی ٣٤ به‌رزبووته‌وه به شێوه‌یه‌ك له ماوه‌ی ٤ مانگی سه‌ره‌تای ساڵی ٩٥دا ١٢١ كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه.
هه‌روه‌ها ناوبراو گوتی، نیوه‌ی گیان له ده‌ستدانی كرێكاران به‌هۆی ڕووداوه‌كانی كار له بیناكاندا بووه. له ساڵی ٩٤ نزیك به ٢٠٠ كرێكاری بیناسازی له شوێنی كاره‌كانیان به هۆی نه‌بوونی ئه‌منیه‌تی كار گیانیان له ده‌س داوه.
به قسه‌ی ناوبراو له ساڵی ٩٥ ئه‌و ئاماره بۆ سه‌دی ٣٠ دابه‌زیوه و ته‌نیا له‌٦مانگی نیوه‌ی ساڵ زیاتر له ٨٠٠ كرێكار له به‌شی بیناسازی گیانیان له‌ده‌ست داوه.
به‌ربوونه‌وه له به‌رزایی، به‌ركه‌وتنی ئامێر و كه‌رسته‌ی كار، سووتان و نه‌بوونی ئۆكسیژێن له گرینگ‌ترین هۆكاره‌كانی گیانله‌ده‌ستدانی كرێكارانی بیناسازی بوون.