به‌هۆی ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران له سنووری بانه كوژرا.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به كۆمیسیۆنی ته‌شكیلاتی حیزبی دێموكراتی كوردستان، شه‌وی ڕابردوو له سنووری دوونێسی سه‌ربه شاری بانه پۆلێك له كاسبكارانی كورد له لایه‌ن هێزه نیزامییه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران له سنووره‌كان ده‌كه‌ونه به‌ر ده‌ستڕێژی ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ و له ئاكامدا كه‌سێك به ناوی به‌رایم ڕه‌حمانی كوڕی مه‌حمودئاغای تاژان ته‌مه‌ن ٤٣ ساڵان ده‌كوژرێ و ٣ كاسبكاریی دیكه‌ی كورد به سه‌ختی بریندار ده‌ن.
هه‌ر له پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵ كۆڵبه‌ران و كاسبكارانی سه‌ر سنووره‌كان ڕۆژی ٥ی خه‌رمانان ٥ كۆڵبه‌ری كورد له سنووری لێلێ سه‌ربه شاری سه‌رده‌شت له لایه‌ن هێزه سنووره‌یه‌كانی ڕێژیم ده‌سبه‌سه‌ر ده‌كرێ و پاش دادگایی كردن دوای ڕاگرتنی یه‌ك ڕۆژ ئازاد كران.