بارودۆخی پێدرام نەسرۆڵڵاهی لە زیندانی ناوەندیی شاری سنە ناڕوونە.
پێدرام نەسرۆڵڵاهی، چالاكی كرێكاریو ئەندامی كومیتەی هاوئاهەنگی بۆ پێكهێنانی ڕێکخراوە كرێكارییەکان لە بارودۆخێكی زۆر نالەبار دایە.
بەدوای سەردانی بنەماڵەی ئەم چالاكە كرێكارییە بۆ ئیدارەی ئیتلاعات لە شاری سنە پێیان ڕاگەیاندوون كە ماوەی دەسبەسەركرانی ناوبراویان درێژ كردۆتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی كومیتەی هاوئاهەنگی، هێزە ئەمنیەتییەكان لە ڕۆژی ٩ی بانەمەڕو لە بەرەبەرەی ڕۆژی كرێكاردا هەڵیان كوتایە سەر ماڵی دۆستێكی پێدرام كە لەوێ میوان بوو. هێزە ئەمنیەتییەکان لەو پەلامارەدا لەگەڵ لێدانو بێڕیزییەکی زۆر ناوبراویان دەستبەسەر كردوە.