کرێکارێکی کورد خەڵکی شاری سنە پاش ئاگر تێبەردانی ماڵەکەی لە لایەن مەئموورانی شارەداریەوە، که ٧٠ لەسەدی جەستەی سووتابوو، لە نەخۆشخانەی تەورێز گیانی لە دەست دا.
موسلێح حوسێنی، کرێکاری خەڵکی شاری سنە کە ڕۆژی پێنجشەممە ٢ی خەرمانان بە هۆی ئاگردانی ماڵەکەیەوە لە لایەن مەئموورانی شارەدایەوە، ٧٠ لە سەدی سووتابوو، پاش چوار ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە شاری تەورێز گیانی لە دەست دا.
پێویست بە ئاماژەیە سەر لە بەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ٢ی خەرمانان، مەئموورانی شاردەداری، ماڵی کرێکارێکی کوردیان لە شاری سنە لە کاتی دروستکردنیدا ئاگر دا.
شایەتحاڵەکانی ئەو ڕووداوە دەڵێن: سێ کەس لە مەئموورانی شارەداریی شاری سنە، پاش ڕشتنی بەنزین بە سەر خانووی ئەو هاووڵاتییە کوردە، هەوڵی ئاگردانی ئەو خانوویانە داوە و لە شوێنی ڕووداوەکە هەڵاتوون.
شایانە باسە ئەو ڕووداوە لە گۆڕەپانی “نەبووەت”، شەقامی “لالە”، کۆڵانی “بابایی” ڕووی داوە.
لەو پێوەندییەدا کۆمەلیک لە چالاکانی مەدەنی شاری سنە بە ڕێکخستنی کەمپەینێک بڕیاریان داوە رۆژی چوارشەممە ٨ی خەرمانان لە بەدەم بینای شارەداری سنە خۆپێشاندان بکەن و تکایان لە خەڵکی شاری سنە کردوە کە لەو گردبوونەوە نارەزایەتییە بەشداریی بکەن.