مستەفا برازجان، بەندكراوی سیاسیی كورد خەڵكی شاری ماكۆ كە ئێستا لە زیندانی برازجاندا بەند كراوە لە سێ مانگ لەوەپێشەوە مافی ملاقات لەگەڵ بنەماڵەكەیان لێ ستاندۆتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی ماف نیوز لە ماوەی ٣ مانگی ڕابردوودا، دوو جار بنەماڵەی ناوبراو بۆ چاوپێكەوتن سەردانی زیندانی برازجانیان كردووە كە تەنیا جارێك ئەویش لە ڕێگەی تەلەفوونەوە توانیویان گوێیان لە دەنگی بێ.
مستەفا ئارمین خەڵكی شاری ماكۆیەو لە كۆتایی ساڵی ١٣٩٠ لە شاری خۆی لە لایەن هێزە ئینتزامییەکانەوە بە تۆمەتی پێوەندی لەگەڵ یەكێك لە حیزبە كوردییەكان دەسبەسەرو بۆ گرتنگەی ستادی خەبەریی ئیدارەی ئیتلاعاتی خۆی گواسترایەوە.
ئەم بەندكراوە كوردە پاش ٤٦ ڕۆژ ئازارو ئەشكەنجە، لە سەرەتای ساڵی ١٣٩٠ لە لایەن دادگای شۆڕشی شاری خۆی بە تۆمەتی شەڕی لەگەڵ خودا لە ڕێگەی پێوەندی هەبوونی بە حێزبێكی كوردییەوە حوكمی ١٥ ساڵو ٦ مانگ زیندانی تەعزیریی و دوورخرانەوە بۆ زیندانی برازجانی بەسەرداسەپا.
ناوبراو ماوەی چەند ساڵە بۆ کێشانی حوكمەكەی بۆ ئەم زیندانە گواستراوەتەوە.