لە وڵاتی نۆروێژ ٧٢هەمین ساڵوەگەڕی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەرز راگیرا. رۆژی شەممە رێکەوتی ٢٦ی ئاگۆستی ٢٠١٧ی زایینی، بەرامبەربە ٤ی خەرمانانی ١٣٩٦ی هەتاوی، بەشداری بەشێکی بەرچاو لە ئەندامان و دۆستانی حیزب رێز لە ٧٢ ساڵەی مێژووی حیزبی دێموکراتی کوردستان گیرا. ئەو ڕێوڕەسمە پڕ شکۆیە بە سروودی نەتەوایەتیی ئەی ڕەقیب لەلایەن کۆری سروودی دێموکراتەوە و راگرتنی یەک خولەک بێدەنگی بۆ ڕێزلێنان لە یادو بیرەوەریی شەهیدانی کوردستان دەستی پێ‌کرد. ئینجا پەیامی حیزب لە نۆروێژ لە لایەن بەرێز مەحبوب رەحیمی ئەندامی بەرێوەبەری کۆمیتە خوێندرایەوە و لە پەیامی ناوبراودا هاتبوو، ٧٢ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له ٢٥ی گه‌لاوێژی ساڵی ١٣٢٤ی هه‌تاوی، به‌رامبه‌ر به ١٦ی ئاگۆستی ١٩٤٥ ی زایینی، له وه‌ها رۆژێک دا رۆژهه‌ڵاتی کوردستان شایه‌دی رووداوێکی مێژوویی بوو که ئه‌و رووداوه له سه‌ر چاره‌نووسی گه‌لی کورد کاریگه‌ری گه‌وره‌ی هه‌بوو و بوو به نوخته گۆرانێکی گرینگ له مێژووی هاوچه‌رخی نه‌ته‌وه‌که‌مان دا، ئه‌و رووداوه‌ش دامه‌زرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان بوو. حیزبی دێموکراتی کوردستان له هه‌لومه‌رجێک دا پێی نایه گۆره‌پانی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی و رزگاریخوازانه‌ی گه‌لی کورد که هێزی هاوپه‌یمانه‌کان هاتبوونه نێو خاکی ئێرانه‌وه و رێژیمی پاشایه‌تی له به‌رامبه‌ر ئه‌و هێزانه‌دا ده‌ستیان به‌ردابۆوه له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له ناوچه‌ی موکریان ده‌سه‌ڵاتی رێژیم به ته‌واوی لاواز ببوو، بۆشایی ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی هه‌لێکی زێرینی بۆ رۆڵه وشیارو پێشره‌وه‌کانی کورد ره‌خساندبوو، هه‌ر بۆیه حیزبی دێموکراتی کوردستانیان له سه‌ر بناخه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی ژیانه‌وه‌ی کوردستان(ژ کاف ) دامه‌زراند، حیزبی دێموکراتی کوردستان سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له کۆمه‌ڵگایەک له دایک ببوو که سیسته‌می ده‌ره‌به‌گایه‌تی و پێوه‌ندیی عه‌شیره‌تی و سوننه‌تی به سه‌ردا زاڵ بوو، توانی ببێته خاوه‌نی به‌رنامه‌یه‌کی سیاسیی مودێرن که زۆربه‌ی ویست و داخوازیه نه‌ته‌ویی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی ئه‌و سه‌رده‌می تێدا گونجابوون، هه‌ر بۆیه ئه‌م حیزبه له ماوه‌یه‌کی زۆر کورت‌دا توانی ببێته ئاڵاهه‌ڵگری خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی و به‌شێکی زۆر له تێکۆشه‌رانی کورد له به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستان له ده‌وری خۆی کۆ بکاته‌وه و دوای چه‌ند مانگێک له دامه‌زرانی، ده‌سه‌ڵاتێکی خۆماڵی و نه‌ته‌وه‌یی له ژێر ناوی کۆماری کوردستان رابگه‌یه‌نێ، و هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان رێک بخا، پێوه‌ندیی دۆستانه له گه‌ڵ ده‌ورووبه‌رو ده‌ره‌وه دامه‌زرێنێ، که ئه‌و ده‌سه‌ڵات و ئه‌زموونه بوو به جێگای هیوا و ئومیدی خه‌ڵکی کوردستان، هه‌ر چه‌ند ماوه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته کورت بوو، به‌ڵام بۆته لاپه‌ره‌یه‌کی پرشنگدار له مێژووی خه‌باتی بێ پسانه‌وه‌ی گه‌له‌که‌مان دا. رەحیمی لە درێژەی پەیامەکەیدا کوتی، ئێمه له کاتێک دا یادی ٧٢ ساڵه‌ی دامه‌زرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان ده‌که‌ینه‌وه که رێژیمی کۆنه‌په‌رستی کۆماری ئیسلامی له هه‌موو ئاسته‌کانی سیاسی ، کۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری و دیپلۆماسیدا تووشی ئاسته‌نگ و کێشه بووه ، به تایبه‌تی کۆمه‌ڵگای نیوده‌وڵه‌تی به فشار هێنان بۆ سه‌ر ریژیمی ئێران، بوتە هۆی خه‌راپی باری ئابووری، بێکارییه‌کی بێ وێنه که کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکیان وه‌زاڵه هێناوه ، سه‌ره‌ڕای ئه‌م وه‌زعه‌ش رێژیم بۆ مانه‌وه‌ی خۆی له هیچ کرده‌وه‌یه‌ک بۆ سه‌رکوتی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک به تایبه‌تی چالاکانی سیاسی و مه‌ده‌نی خۆی ناپارێزێ. رێژمی کۆماری ئیسلامی بۆ مانەوەی خۆی و وەدینەهاتنی خەونووئاواتەکانی گەلی کورد لە هیچ پێشێڵ کاریەک خۆ ناپارێزێ وتەنانەت بۆ سەرنەکەوتنی گشتپرسی لە باشوری کوردستان ئامادەیە لە گەڵ وڵاتانێک دانووستان بکات کە لە زۆر بارەوە لەگەڵ یەکتر ناتەبان و ئەوەی بەیەکیان دەگەیەنێ تەنیا سەرکووت کردنی گەلی کوردە و هیچیتر. دوابەدوای پەیامی کومیتە مامۆستا حەسەن حوسێن نیا پاڕچە پەخشانێکی لە سەر ٢٥ی گەلاوێژ پێشکەش کرد.
پاشان پەیامی هاوبەشی یەکێتی ژنانی دێموکراتی کوردستان و کۆمەڵەی کولتووری رۆمەریکە لە لایەن بەرێز شلێر باپیری ئەندامی رێکخراوی یەکێتی ژنان خوێندرایەوە کە لە پەیامەکەدا هاتووە، ئەمڕۆ یادی دامەزراندنی حیزبی دێموکرات کوردستان دەکەینە دەریچەیەک بۆ ئاوڕدانەوەیەک لە مێژووی ئەو حیزبەی کە لە یەکێک لە ئەستەمترین گۆشەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕست دا چەخماخەی یەکسانی لێدا. حەفتا و دوو ساڵ لەمەوبەر لەکاتێکدا کۆی گەردوون لە دوای وێرانکارییەکانی شەڕی جیهانی دووهەم سەرگەرمی بنیادنانەوەی جیهانێکی ئەمڕۆیی بوو و هیچ دەنگێک بۆ یەکسانی نێوان ژن و پیاو لە گۆشەیەکی جیهان گوێی پێ نەدەرا، حیزبێک لەرۆژهەڵاتی نیشتمانێکی لەبیرکراو و دابەشکراو دا لەدایک بوو. ئەم حیزبە لە یەکەم چاوکرانەوەیدا دەنگی خستە پاڵ هاواری کۆمارەکەی کوردستان بۆ یەکسانی و نەیهێشت تەنیا ڕێکخراوی ژنان لە سەردەمەدا بە ساوایی سەربنێتەوە. ئەگەر ئەمڕۆ لە چوارپارچەی کوردستان و بەتایبەت لە ڕۆژهەڵات باس لە بزووتنەوەی ژنانی کورد و یەکسانیخوازی ڕەگەزی دەکرێت، ئەوە ئاکامی زیاتر لە حەوت دەیە خەباتی حیزبی دێموکراتە کە سەرەتاکانی دەگەرێتەوە یەکەم ڕۆژەکانی دامەزراندنی کۆماری کوردستان کە لەوێدا پێشەوای نەمر قازی محەمەد بە دەست پێشخەریی خۆی نە تەنیا یەکەم رێکخراوی ژنانی دامەزراند بەڵکو تۆوی کولتوری یەکسانیخوازی بۆ هەمیشە لە پانتایی بزووتنەوەی سیاسی کوردستان دا چاند. سروودی ٢٥ی گەلاوێژ لە لایەن کۆری سروودی دێموکراتەوە پێشکەش کرا.
ئەو حیزب و رێکخراوانە بە پەیام و چەپکە گوڵ بەشداری ئەو یادەیان کرد
– پارتی دێموکراتی کوردستان
– یەکێتی نیشتیمانی کوردستان
– کۆمەڵەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
– کومیتەی نۆروێژی ئەنجوومەنی نیشتمانی کورد لە سوریا
– سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران
دوایین بەشی جێژنەکە بە دەنگی هونەرمەندان وشیار ئیبراهیمی و ئەسعەد رەزازی و شایی و هەڵپەرکێی بەشدار بووان تا ١٢ی نیوەشەو بەردەوام بوو.
1.
2.
3.
4.
5.
6.
7.
8.
9.
10.
11.
12.
13.
14.
15.
16.
17.
18.
19.
20.
21.
22.
23.
24.
25.
26.
27.
28.
29.
30.
31.
32.
33.
34.
35.
36.
37.
38.
39.
40.
41.
42.
43.
44.
45.
46.
47.
48.
49.
50.
51.
52.
53.
54.
55.
56.
57.
58.
59.
60.
61.
62.